وەزارەتی کارەبا: ئێران هەناردەکردنی گازی بۆ عێراق راگرت


وێستگەنیوز_

ئەمڕۆ یەکشەممە، 24ـی 11ـی 2024، ئەحمەد عەبادی، وتەبێژی کارەبای عێراق  رایگەیاند، ئێران هەناردەکردنی گازیان بۆ عێراق بە تەواوی راگرتووە، کە بۆ وێستگەکانی کارەبا لە بەغدا و ناوچەکانی ناوەڕاست و پارێزگاکانی فوراتی ناوەڕاست رەوانەی دەکرد. 
 
سەبارەت بە هۆکارەکەی، وتەبێژی کارەبای عێراق دەڵێت، لایەنی ئێرانی دەڵێن: بەهۆی نۆژەنکردنەوە بۆریی گواستنەوەی گاز، بۆماوەی 15 رۆژ هەناردەکردنی گازەکەیان بۆ عێراق راگرتووە و بەهۆیەوە سیستمی کارەبای وڵات 5500 مێگاوات کارەبا کەمیکردووە. 
 
ئاماژەی بەوەشکردووە، لە ئێستادا بەهۆی ئەو کێشەیەوە و نۆژەنکردنەوەی بەشێک لە وێستگەکانی ناوخۆی وڵات، بەرهەمهێنانی کارەبا لە عێراق لە خوار 15 هەزار مێگاوات کارەبایە. 


PM:02:40:24/11/2024


ئه‌م بابه‌ته 268 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت