کامێرای خاڵ بۆ خاڵ لە رێگای نێوان تاسڵوجە – چەمچەماڵ دەکەونەکار
وێستگەنیوز_
هاتووچۆی سلێمانی شۆفێران ئاگەدار دەکاتەوە کە ئەم چوارشەممەیە کاتژمێر 12:00ی نیوەڕۆ کامێرا جێگیرەکانی تۆمارکردنی تیژڕەویی لەنێوان تاسڵوجە و چەمچەماڵ، کە خاڵ بۆ خاڵن Point to Point، دەکەونەکار.
ئەمرۆ یەکشەممە 24ـی 11ـی 2024، بەڕێوەبەرایەتیی هاتووچۆی سلێمانی لە راگەیێندراوێکدا رایگەیاند، "شۆفێرانی بەڕێز ئاگادار دەکەینەوە کامێرای چاودێریی خێرایی جێگیر بە سیستمی خاڵ بۆ خاڵی نێوان تاسڵوجە – چەمچەماڵ ئەم چوارشەممەیە لە 27ـی 11ـی 2024 کاتژمێر 12:00ی نیوەڕۆ دەکەونەکار."
عومەر ئەحمەد، پەیامنێری وێستگەنیوز دەڵێت، سەرجەم کامێراکان کە بە هەردوو ئاراستە لەنێوان تاسڵوجە – چەمچەماڵ 14 کامێران؛ 7 کامێرا لە هاتن و 7 لە سایدی چوون جێگیر کراون.
پەیامنێری وێستگەنیوز دەشڵێت: 14 کامێرای دیکەش هەن کە تاوەکو سنووری ناحیەی بازیان دەگرێتەوە و بە پێچەوانەوە بەرەو ئاراستەی سلێمانی بەیەکەوە بەستراونەتەوە، ژمارەی هەموو کامێراکان 28 کامێرایە."
هاتووچۆی سلێمانی لە راگەیەندراوەکەدا ئاماژەی بەوەکردووە: کامێراکان لە سەرەتای پردی تاسڵوجەوە تاوەکو کۆتایی بازگەی (بانی مەقان) لە قۆناخی تاقی کردنەوەدان، رۆژی چوارشەممە سەرپێچی تیژڕەویی شۆفێران تۆمار دەکەن.
هەروەها لە راگەیەندراوەکەیدا دەنگۆیەکی رەتکردووەتەوە و دەڵێت، "بۆ زانیاریی شۆفێرانی بەڕێز، باس لەوە دەکرێت شۆفێر لە ئاستی کامێراکان بەخێرایی یاسایی بڕوات، دواتر خێراییەکەی زیاد بکات تاوەکو ئاستی کامێرایەکی تر، دووبارە هێواشی بکاتەوە خێرایی تۆمار ناکات؛ دەبێت دڵنیابن کە ئەم زانیارییە هەڵەیە. سیستمی خاڵ بۆ خاڵ ماوەی نێوان کامێراکان هەژمار دەکات."
زانیاری زیاتر..
PM:03:27:24/11/2024
ئهم بابهته 896
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت