موقتەدا سەدر دوو پەیامی گرنگ ئاراستەی حکومەتی عێراق دەکات


وێستگەنیوز_

رێبەری رەوتی سەدر، لە بارەی پڕۆسەی سەرژمێری لە عێراق رایگەیاند، "پێویستە پڕۆسەی سەرژمێری لە عێراق دوور بێت لە دەستێوەردانی حزبیی و دەرەکی."

ئەمڕۆ سێشەممە 19ی تشرینی دووەمی 2024، موقتەدا سەدر رێبەری رەوتی سەدر لە پلاتفۆڕمی ئێکس پەیامێکی بڵاوکردەوەو رایگەیاند، "پێویستە پڕۆسەی سەرژمێریی لە عێراق بە شێوەیەکی شەفاف و پاک بەڕێوەبچێت و دووربێت لە دەستوەردانی حزبیی و دەرەکی."

لە لایەکی دیکەشەوە موقتەدا سەدر، داواکاریی دووەمی ئاڕاستەی حکومەتی عێراق و پەرلەمان کرد، "بە یاسایەک هێنانی سەرجەم کاڵای ئەو وڵاتانە قەدەغە بکات، کە پاڵپشتی لە دەوڵەتی ئیسرائیل دەکەن."

هاوکات سەدر داوایکردووە لەو یاسایەدا ڕەچاوی ئەوە بکرێت بەرژەوەندییە ئابوورییەکانی عێراق زیانیانپێنەگات."


PM:04:59:19/11/2024


ئه‌م بابه‌ته 956 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت