هێڵی ئاسمانی ئیمارات گه‌شته‌كانی بۆ عێراق راده‌گرێت
وێستگه‌نیوز-
هێڵی ئاسمانی ئیمارات گه‌شته‌كانی بۆ عێراق تا كۆتایی ئه‌م مانگه راده‌گرێت، به‌رده‌وامیشه له راگرتنی سه‌رجه‌م گه‌شته‌كانی بۆ ته‌لئه‌بیب و به‌پێچه‌وانه‌شه‌وه تا ئاگاداركردنه‌وه‌ی زیاتر.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه، هێڵی ئاسمانی ئیمارات ڕایگه‌یاند، گه‌شته ئاسمانییه‌كانی بۆ به‌غدای پایته‌ختی عێراق و گه‌ڕانه‌وه‌یان تا كۆتایی مانگی تشرینی دووه‌می ئه‌مساڵ راگرتووه.
ئه‌مه‌ش له ئاگادارییه‌كدا هات كه ئه‌مڕۆ كۆمپانیاكه بڵاویكرده‌وه، له كاتێكیشدایه كه مه‌ترسییه جیۆپۆله‌تیكییه‌كان له په‌ره‌سه‌ندنی گرژییه‌كانی نێوان ئیسرائیل و ئێران و هه‌ندێك گروپ له عێراق، به‌هۆی شه‌ڕی له كه‌رتی غه‌ززه به‌رده‌وامه.
كۆمپانیاكه ڕایگه‌یاندووه كه تا 31ی كانوونی دووه‌می 2024 به‌رده‌وام ده‌بێت له هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی گه‌شته‌كانی ئیمارات بۆ به‌یرووتی پایته‌ختی لوبنان و به‌پێچه‌وانه‌شه‌وه.
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه به‌رده‌وامه له راگرتنی سه‌رجه‌م گه‌شته‌كانی بۆ ته‌لئه‌بیب و له ته‌لئه‌بیبه‌وه بۆ ئیمارات تا ئاگاداركردنه‌وه‌ی زیاتر، ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه كه "له نزیكه‌وه چاودێری دۆخی ئیسرائیل ده‌كات و له نزیكه‌وه په‌یوه‌ندیمان له‌گه‌ڵ لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان هه‌یه".
ماوه‌ی چه‌ند مانگێكه هێڵی ئاسمانی ئیمارات گه‌شته‌كانی بۆ فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی بن گوریۆن له ته‌لئه‌بیب و گه‌ڕانه‌وه‌ی ڕاگرتووه، ئه‌مه‌ش به هۆكاری ئه‌منی.
ئیسرائیل به پاڵپشتی ئه‌مریكا له 7ی تشرینی یه‌كه‌می 2023ه‌وه هێرشی كرده‌سه‌ر غه‌ززه و به‌پێی ئاماره‌كان نزیكه‌ی 148 هه‌زار فه‌له‌ستینی كوژراو و بریندار بوون كه زۆربه‌یان منداڵ و ژنن و زیاتر له 10 هه‌زار كه‌سیش بێسه‌روشوێن بوون.
PM:04:10:19/11/2024
ئه‌م بابه‌ته 548
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت