ئیسرائیل داوای رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی گروپه چه‌كداره‌كانی عێراق ده‌كات
وێستگه‌نیوز-
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئیسرائیل داوا له ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی ده‌كات رووبه‌ڕووی گروپه چه‌كداره‌كانی لایه‌نگری ئێران له عێراق ببنه‌وه.
میدیاكانی ئیسرائیل بڵاویانكرده‌وه كه گدعۆن ساعر وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئیسرائیل نامه‌یه‌كی بۆ سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی ناردووه و تیایدا داوای كردووه هه‌نگاوی خێرا بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی كرده‌وه‌كانی میلیشیاكانی لایه‌نگری ئێران له عێراق بگیرێته‌به‌ر.
ماڵپه‌ڕی هه‌واڵی (ynet)ینێت له زاری ساعره‌وه بڵاویكرده‌وه، كه حكومه‌تی عێراق به‌رپرسه له هه‌ر كردارێك كه له ناو خاكه‌كه‌یدا رووده‌دات یان له‌وێوه ئاراسته ده‌كرێت.
هاوكات جه‌ختی له "مافی ئیسرائیل كرده‌وه بۆ به‌رگری له خۆی" له به‌رامبه‌ر ئه‌و گرووپه چه‌كدارانه‌ی كه به وته‌ی ناوبراو هێرشیان بۆ سه‌ر ئیسرائیل ئه‌نجامداوه.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئیسرائیل ده‌ڵێت: "داوام له ئه‌نجومه‌نه‌كه كرد به‌په‌له هه‌نگاو بنێت بۆ دڵنیابوون له‌وه‌ی حكومه‌تی عێراق ئه‌ركه‌كانی به‌پێی یاسا نێوده‌وڵه‌تییه‌كان جێبه‌جێ ده‌كات و كۆتایی به‌م هێرشانه بۆ سه‌ر ئیسرائیل بهێنرێت".
ئه‌مه‌ش له كاتێكدایه كه گروپه چه‌كداره عێراقییه‌كان به‌ره‌یه‌كیان به‌ناوی (به‌ره‌ی موقاوه‌مه‌ی ئیسلامی) دروستكردووه و ماوه‌ماوه رایده‌گه‌یه‌نن كه هێرشیان كردووه‌ته‌سه‌ر ئیسرائیل و "ئامانجی گرنگ"یان بۆردوومان كردووه.
PM:03:13:19/11/2024
ئه‌م بابه‌ته 200
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت