هەوڵێکی بە قاچاخبردنی زێڕ لە لایەن یاریدەدەری فرۆکەوانێکی هێڵی ئاسمانی عێراقی ئاشکرادەبێت
وێستگەنیوز_
دوای ئەوەی ئاشکرابوو کە فرۆکەوانێکی هێڵی ئاسمانی عێراقی ویستوویەتی 13 کیلۆ زێڕ بە قاچاخ بباتە تورکیا؛ و دواتر دەستگیرکراوە، فەرمانگەی زانیاری و پەیوەندییەکانی حکومەتی عێراق، لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند، "بە نووسراوێک داوامان لە محەممەد ئەللامی، سەرۆکی دەستەی دەستپاکی کردووە، لێکۆڵینەوە لە بەقاچاخبردنی بڕێکی زۆر زێڕ لە ڕێگەی یەکێک لە فڕۆکەکانی سەر بەهێڵی ئاسمانی عێراقییەوە بکات."
لە بەیاننامەکەدا هاتووە: "مادەی 14 بڕگەی یەکەم لە یاسای هەموارکراوی دەستەی دەستپاکی و قازانجی نایاسایی ژمارە 30ـی ساڵی 2011دا، دادوەری لێکۆڵینەوە دەبێت بەشی یاسایی دەستە ئاگادار بکاتەوە کاتێک لێکۆڵینەوە لە هەر دۆسیەیەکی گەندەڵی دەست پێدەکات."
لە هەمان ماددە لە بڕگەی سێیەمیدا هاتووە: "دادوەری لێکۆڵینەوە هەر دۆسیەیەکی گەندەڵی دەستە هەڵیبژێرێت، لێکۆڵینەوە تەواو دەکات، پێشکەشی یەکێک لە لێکۆڵەرانی بەشی لێکۆڵینەوەکانی دەستە یان یەکێک لە لێکۆڵەرانی فەرمانگەکانی بکات."
ئەمە لە کاتێکدایە، یەکێک لە فڕۆكەكانی هێڵی عێراقییە لە فڕۆکەخانەی بەغدا، یاریدەدەری فڕۆکەوانەکە بڕی 13 کیلۆ زێڕی بە شێوەی سەبیکە پێ بوو، بەتەما بووە بەرەو تورکیا ئاودیویان بکات، بەڵام لە کاتی پشکنین ئاشکرابووە و دەستگیركراوە.
AM:08:46:18/11/2024
ئهم بابهته 464
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت