سەرۆک وەزیرانی عێراق وەزیری دارایی راسپارد بۆ خەرجکردنی مووچەی مانگی 10ی هەرێم


وێستگەنیوز- سازگار ئەحمەد


سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان لە پەرلەمانی عێراق لەبارەی ناردنی مووچەی مانگی 10 زانیاری دەخاتەڕوو.


ئەمڕۆ یەکشەممە 17ی تشرینی دووەمی 2024، ڤیان سەبری، سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان لە پەرلەمانی عێراق بە وێستگەنیوزی راگەیاند، "دوێنێ شەممە 16ی تشرینی یەکەمی 2024، لەگەڵ محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق کۆبوومەوە و تاوتوێی کۆمەڵێک پرسی دارایی و ئابووریمان کرد".


راشیگەیاند، "سەرۆک وەزیرانی عێراق تەیف سامی، وەزیری دارایی راسپاردووە مووچەی مانگی 10ی فەرمانبەرانی هەرێم خەرجبکات و رێکارەکانی ناردنی تەواوبکرێت".


نزیکەی دوو هەفتە دەبێت حکومەتی هەرێمی کوردستان لیستی مووچەی مانگی 10ی بۆ وەزارەتی دارایی عێراق ناردووە، بەڵام بەهۆی هەبوونی تێبینی لەسەر لیستی مووچە تائێستا بەغدا پارەی بۆ مووچەی مانگی 10 نەناردووە.











 


AM:09:59:17/11/2024


ئه‌م بابه‌ته 648 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت