سوودانی: حکومەت توانی داهاتی نانەوتی و باج زیاد بکات


وێستگەنیوز_

سەرۆک وەزیرانی عێراق رایگەیاند بە رێژەی 62% توانراوە بەرنامەى حکومەت جێبەجێبکرێت و رێژەى هەژارى و هەڵاوسان کەمبکاتەوە، ئەوەشى دووپاتکردەوە، داهاتى دەروازە سنورییەکانى هەرێمى کوردستان لە ئاستی پێویستدا نییە.

محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق بەبۆنەی دوو ساڵ تێپەڕبوون بەسەر پێکهێنانی حکومەتەکەیدا، رایگەیاند، "رێککەوتنەکانیان لەگەڵ چین جێبەجێدەکەن، زۆرینەى قوتابخانەکانى عێراق نۆژەنکراونەتەوە و چەندین قوتابخانەى نوێ دروستکراون".

راشیگەیاند "لە هەموو عێراق پرۆژەکان لە یەک بوار و تەنیا بۆ یەک شار و پارێزگا نەبوون، بەڵکو لەکۆى هەزار و 471 پرۆژەی وەستاو، کارکردن لە 550 پرۆژە دەستیپێکردووەتەوە".

سوودانی ئاماژەى بەوەکرد، هەنگاوەکانیان بوونەتەهۆی ئەوەی داهاتی نانەوتی بە رێژەی 6% و داهاتى باج بەرێژەى 23% زیاد بکەن.

سەرۆ کوەزیرانی عێراق وتیشى، "داهاتی دەروازە سنوورییەکان نەگەیشتووەتە ئاستی پێویست، بەتایبەتی لە دەروازەکانمان لە هەرێمی کوردستان."


AM:11:00:30/10/2024


ئه‌م بابه‌ته 80 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت