عه‌لی حه‌مه ساڵح: پارتی و یه‌كێتی له نه‌وت زۆرترین پاره‌یان ده‌ستكه‌وت، ئێستا چاویان له‌سه‌ر غازه
وێستگه‌نیوز-
عه‌لی حه‌مه ساڵح بڕیارده‌ری ره‌وتی هه‌ڵوێست له لێدوانێكدا بۆ وێستگه‌نیوز سه‌باره‌ت به گرێبه‌سته‌كانی حكومه‌تی هه‌رێم له‌گه‌ڵ دوو كۆمپانیای ئه‌مریكی رایگه‌یاند كه:
*حكومه‌تی هه‌رێم له دۆسیه‌ی نه‌وتدا شكستی ته‌واوی هێناوه.
*له 26 مانگی رابردوودا 240 ملیۆن به‌رمیل نه‌وت به‌رهه‌مهاتووه، به‌ڵام داهاته‌كه‌ی بۆ حكومه‌ت سفر بووه، سه‌رباری ئه‌وه‌ش 9 ملیار و 250 ملیۆن دۆلاری كۆمپانیاكان قه‌رزاره.
*ئه‌م شكسته‌ی حكومه‌تی هه‌رێم له دۆسیه‌ی نه‌وتدا هۆكارێكه بۆ كێشه‌ی به‌رده‌وامی مووچه.
*هیچ ورده‌كارییه‌كی دوو گرێبه‌سته‌كه ئاشكرانه‌كراوه، به‌ڵام وه‌به‌رهێنانی 110 ملیار دۆلار له‌و دوو كێڵگه‌یه‌دا بڕێكی زۆرزۆره و موباله‌غه‌یه‌كی زۆر گه‌وره‌یه.
*گرێبه‌سته‌كه ناڕوونه و ناشزانرێت بۆ چییه.
*پارتی و یه‌كێتی له نه‌وت زۆرترین پاره‌یان ده‌ستكه‌وت، پێنج شه‌ش ملیار دۆلاری شیرینی و كۆمپانیای خه‌ده‌ماتی نه‌وتییان هه‌یه و ملیاره‌ها دۆلاریان له‌وه‌ش ده‌ستكه‌وتووه، ئێستاش مانگانه یه‌كی 250 ملیۆن دۆلاریان له نه‌وت ده‌ست ده‌كه‌وێت و ئێستا چاویان له‌سه‌ر غازه.
* یه‌كێتی و پارتی له گرێبه‌ستی دانه‌غاز شكستی زۆریان هێناوه له دادگاكان پاره‌ی زۆریان دۆڕاندووه كه سه‌روو دوو ملیار دۆلاره‌و هیچ زه‌مانێك نیه، ئه‌م گرێبه‌سته‌ش وه‌ك ئه‌و نه‌بێت.
* یه‌كێتی و پارتی سوورن له‌سه‌ر گرانكردنی كاره‌با و رێككه‌وتوون هه‌رلایه‌كیان داهاتی كاره‌بای سنووری خۆی بۆ خۆی.
*یه‌كێتی و پارتی پلانیان داناوه به‌م داهاتی ناوخۆیه‌ی كاره‌با ساڵانه نزیكه‌ی دوو ملیار دۆلار داهاتیان بێت. هاوكات فرۆشی كاره‌با به عێراق زیادبكه‌ن بۆ سه‌روو دوو ملیار دۆلار‌و به‌وشێوه‌یه‌ش 3.5 ملیار دۆلاریان له كاره‌با ده‌ستبكه‌وێت.
PM:06:41:20/05/2025
ئه‌م بابه‌ته 1900
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت