ئاژەڵدۆستان بۆ مامۆستایانی ئایینی: فەتوای راگرتنی تیکتۆک دەربکەن نەک کوشتنی سەگی بێلانە


وێستگەنیوز_

ژمارەیەک ئاژەڵدۆست، لەشاری هەولێر لەبەردەم نەتەوە یەکگرتووەکان دژی کوشتنی سەگی بێلانە گردبوونەوە.

نوێنەری ئاژەڵدۆستان لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، کوشتنی سەگ کارێکی نەشیاوە و نابێت ئەنجامبدرێت، چونکە ئەو کردارە چارەسەری گرفتی گەستنی مرۆڤ لەلایەن سەگەوە ناکات، بەڵکو دەبێت لە شەڵتەردا و بەڕێگەی زانستی سەگەکان نەزۆک بکرێن و دووبارە بگەڕێندرێنەوە سەر شەقام.

ئاماژەی بەوەشکرد، "دەڵێن سەگی بێلانە زیانی هەیە و فەتوای کوشتنیان دەردەکەن، ئۆتۆمبێل و ماتۆڕیش زیانیان هەیە و خەڵک دەکوژن، پێویستە مامۆستایانی ئایینی فەتوای راگرتنی تیکتۆک دەربکەن کە رۆژانە سەگێکە و لەنێو ماڵەکانمان پەلاماری خێزانەکانمان دەدات، نەک کوشتنی سەگی بێلانە".


PM:02:54:23/01/2025


ئه‌م بابه‌ته 840 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت