هەولێر..بزوتنەوەی گۆڕان هەڵوێستی خۆی لەسەر دەستگیرکردنی هەڵسوراوەکەیان دەخاتەڕوو


وێستگه‌ نیوزـ

سه‌رۆكی لیستی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان بۆ هه‌ڵبژاردنی خولی شه‌شه‌می په‌رله‌مانی كوردستان له‌ باره‌ی ده‌ستگیركردنی هه‌ڵسوڕاوێكیان له‌ هه‌ولێر ئه‌مرۆ سێشه‌ممه‌ كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیی سازكرد و وتی: له‌ دادگای هه‌ولێر سكاڵایان تۆمار كردوه‌و رێككاری یاساییان گرتوه‌ته‌به‌ر و داوایكرد كه‌ ئاسایشی هه‌ولێر داوای لێبوردن بكات.

هێمن شێخانی پێشتریش وتبوی: "ده‌ستی ئه‌و كه‌سه‌ ده‌بڕن ده‌ست بۆ هەڵسوڕاوێكی گۆڕان ببات."

ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه‌ كه‌ شەوی رابردوو مەكۆی هەولێری بزوتنەوەی گۆڕان بڵاویكردەوە لەلایەن ئاسایشی هەولێرەوە هەڵسوڕاوێكیان بەناوی (سەریاس عەونی) دەستگیركراوەو بە دڕەندەترین شێوە ئەشكەنجەدراوە.


PM:06:51:23/07/2024


ئه‌م بابه‌ته 1160 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت