لاهور شێخ جه‌نگی: داوایەکی ئاڕاستەی هاوڵاتییان کرد

‌لاهور شێخ جه‌نگی

وێستگه‌ نیوز ـ
به‌یانی ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ 12ی ئایاری 2018، پڕۆسه‌ی ده‌نگدان بۆ هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق ده‌ستیپێكرد و لاهور شێخ جه‌نگی، له‌ سلێمانی ده‌نگیدا.


لاهور شێخ جه‌نگی، لێپرسراوی ئاژانسی پاراستن و زانیاری/ زانیاری، دوای ته‌واوبوونی له‌ پڕۆسه‌ی ده‌نگدان له‌ كاشمای بنه‌ڕه‌تی له‌ سلێمانی، له‌ لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند:  داوا له‌ هاوڵاتیان ده‌كات بڕۆنه‌ سه‌ر سندوقه‌كانی ده‌نگدان و ده‌نگ بده‌ن به‌و لایه‌نه‌ی كه‌ خۆیان ده‌یانه‌وێت.

وتیشی: "پڕۆسه‌ی ده‌نگدان ده‌توانێت گۆڕانكاری دروست بكات، به‌تایبه‌ت ئه‌م یه‌ك دوو ساڵه‌ی رابردوو گه‌لی كوردستان نه‌هامه‌تی زۆری بینی".

له‌ باره‌ی كوردانی ناوچه‌ دابڕێندراوه‌كانه‌وه‌ وتی: "پێم وابێت كوردانی ناوچه‌ دابڕێندراوه‌كان به‌ جۆش و خرۆشی زیاتره‌وه‌ بڕۆن بۆ ده‌نگدان".

كاتژمێر 7ی به‌یانی ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ له‌ ته‌واوی‌ عیراق و هه‌رێمی‌ كوردستان ده‌رگای بنكه‌كانی ده‌نگدان به‌ رووی ده‌نگده‌راندا كرانه‌وه‌ و پرۆسه‌ی‌ هه‌ڵبژاردنی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌رانی‌ عیراق ده‌ستی‌ پێكرد.

به‌پێی ئاماره‌كانی كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عیراق له‌م هه‌ڵبژاردنه‌دا، نزیكه‌ی 24 ملیۆن كه‌س له‌ سه‌رتاسه‌ری عیراق مافی ده‌نگدانیان هه‌یه‌ كه‌ سێ‌ ملیۆن و 333 هه‌زاریان ده‌نگده‌ری نوێن.

له‌ هه‌رێمی كوردستانیش، سێ‌ ملیۆن و 144 هه‌زار و 730 كه‌س مافی ده‌نگدانیان هه‌یه‌ و له‌و ژماره‌یه‌ش نزیكه‌ی 400 هه‌زار كه‌سیان  بۆ یه‌كه‌م جار ده‌توانن ده‌نگبده‌ن.

هــ. ر


AM:07:13:12/05/2018
















ئه‌م بابه‌ته 15266 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

زۆرترین خوێندراو