گەورەترین سەنتەری شێرپەنجەی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە سلێمانی بنیات دەنرێت
وێستگەنیوز-
بەمەبەستی
ئەنجامدانی ئامادەکارییەکان بۆ بنیاتنانی (نەخۆشخانەی هیوای گەورە) کە کورسیی
گەورەترین سەنتەری چارەسەری شێرپەنجە لەسەر ئاستی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست لەخۆدەگرێت، وەفدێکی
فەرەنسیی گەیشتنە شاری سلێمانی.
لە
سەرەتای سەردانەکەیاندا، وەفدە فەرەنسییەکە بۆ پارێزگای سلێمانی، نوسینگەی جێگری
سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران، رێکخراوی گەشەپێدانی مەدەنیەت (CDO) و
نەخۆشخانەی هیوایان بەسەرکردەوە، بۆ بە مەبەستی تاوتوێکردنی دانانی پلانێکی تۆکمە
و ورد بۆ پڕۆژەکە،دواتریش سەردانی ئەو زەوییەیان
کرد لە پارکی هەواری شار کە بڕیارە نەخۆشخانەکەی لەسەر بنیات بنرێت.
لەم بارەیەوە،
بەڕێوەبەری نوسینگەی جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران ڕوونکردنەوەی لەسەر وردەکاریی
رێکارەکاندا و بەڵێنی پێشکەشکردنی ئاسانکاریی تەواویدا بۆ خێراکردنی مامەڵە
کارگێڕییەکان تا دانانی بەردی بناغەی پڕۆژەکە.
هاوکات بۆ
جێبەجێکردنی پڕۆژەکە، بۆردێکی پشتیوانی لە بەڕێوەبەری نوسینگەی قوباد تاڵەبانی،
جێگری پارێزگاری سلێمانی، بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی هیوا، رێکخراوی CDO و کۆمپانیای دوارۆژ پێكهێنرا.
لای خۆیانەوە،
وەفدە فەرەنسییەکە ستایشی خزمەتگوزارییە تەندروستییەکانی نەخۆشخانەی هیوایان کرد و
بەڵێنیاندا تەواوی هەوڵەکانیان بخەنەگەڕ بۆ دەستپێکردنی بونیاتنانی نەخۆشخانەکە بە
پێی بەرزترین ستانداردە جیهانییەکان لە زووترین کاتدا.
PM:10:44:28/10/2026
ئهم بابهته 328
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت