قوباد تاڵه‌بانی له‌گه‌ڵ سه‌رۆك وه‌زیرانی ئه‌لبانیا كۆبۆوه و جه‌ختیان له كاری هاوبه‌ش كرده‌وه
وێستگه‌نیوز –
جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ سه‌رۆك وه‌زیرانی ئه‌لبانیا كۆبۆوه و جه‌ختیان له كاری هاوبه‌ش بۆ دروستكردنی په‌یوه‌ندیی له‌نێوان كه‌رتی تایبه‌تی هه‌ردوولا به تایبه‌تیش له بواره‌كانی گه‌شتوگوزار و وه‌به‌رهێناندا كرده‌وه.
قوباد تاڵه‌بانی جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان له‌سه‌ر بانگهێشتی فه‌رمی ئیدی راما، سه‌رۆك وه‌زیرانی ئه‌لبانیا سه‌ردانی ئه‌و وڵاته‌ی كرد و له یه‌كه‌م وێستگه‌ی سه‌ردانه‌كه‌یدا له‌گه‌ڵ سه‌رۆك وه‌زیران كۆبووه‌وه.
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوی نووسینگه‌كه‌ی، له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا كه ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه به ئاماده‌بوونی هه‌ر یه‌كه له دارا ره‌شید، وه‌زیری پلاندانان و ژوان سابیر، سه‌رۆكی ده‌سته‌ی گه‌شتوگوزار و دابان شه‌ده‌ڵه، جێگری سه‌رۆكی فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم به‌ڕێوه‌چوو، باس له چۆنییه‌تی دروستكردنی هه‌ماهه‌نگی بۆ دروستكردنی په‌یوه‌ندییه‌كی به‌هێز له بواره‌كانی بازرگانی، گه‌شتوگوزار و ئاڵوگۆڕی ئه‌زموون له‌نێوان هه‌ردوولادا كرا.
ئاماژه به‌وه‌شدراوه كه قوباد تاڵه‌بانی ستایشی هه‌وڵه‌كانی حكومه‌تی ئه‌لبانیای كرد له بواره‌كانی چاكسازی و نوێكردنه‌وه و به‌هێزكردنی دامه‌زراوه‌كان و په‌ره‌پێدانی ژێرخانی ئابووری و پێشخستنی كه‌رتی گه‌شتیاری و به‌كارهێنانی ته‌كنه‌لۆژیا له خزمه‌تگوزارییه گشتییه‌كاندا كه به‌هۆی ئه‌م هه‌وڵانه‌وه زه‌مینه‌یه‌كی له‌بار بۆ وه‌به‌رهێنان و گه‌شه‌پێدانی ئابووری دروست بووه.
راشگه‌یه‌ندراوه كه له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا جه‌خت كرایه‌وه له‌سه‌ر كاری هاوبه‌ش بۆ دروستكردنی په‌یوه‌ندیی له‌نێوان كه‌رتی تایبه‌تی هه‌ردوولا به تایبه‌تیش له بواره‌كانی گه‌شتوگوزار و وه‌به‌رهێناندا.
PM:05:08:06/07/2026
ئه‌م بابه‌ته 404
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت