بڕیارێكی نوێی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم راگه‌یه‌ندرا
وێستگه‌نیوز –
پێشه‌وا هه‌ورامانی وته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند كه له‌سه‌ر بڕیاری مه‌سرور بارزانی سه‌رۆك وه‌زیران زه‌وی ده‌درێته زیندانییانی سیاسی و كه‌سوكاری شه‌هیدان.
پێشه‌وا هه‌ورامانی وته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه:
*له‌بڕیاری دابه‌شكردنی زه‌ویدا له‌لایه‌ن حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان پێشتر بڕیاربوو ته‌نها فه‌رمانبه‌ران زه‌وییان پێبدرێت.
* له‌سه‌ر بڕیاری سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان 5440 پارچه زه‌وی ده‌درێته بنه‌ماڵه‌ی شه‌هیدانی سه‌نگه‌رو جینۆساید كراوان.
* (15499)پارچه زه‌وی بۆ زیندانییانی سیاسی ته‌رخانده‌كرێت به مه‌رجێك پێشتر سودمه‌ند نه‌بووبن له وه‌رگرتنی زه‌وی.
PM:04:55:06/07/2026
ئه‌م بابه‌ته 380
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت