چالاكوانانی كورد له به‌ریتانیا ناڕه‌زایه‌تییان دژی هه‌ڵسوكه‌وتی ناو زیندانه‌كانی هه‌رێم ده‌ربڕی
وێستگه‌نیوز –
رێكخراوی 17ی شوبات بۆ مافه‌كانی مرۆڤ و خه‌ڵكی چالاكوان و كورده‌كان، له هه‌ریه‌ك له شاره‌كانی له‌نده‌ن، مانچسته‌ر، بێرمینگهام، نیوكاسڵ و گلاسگۆ هاتنه سه‌ر شه‌قام و دژی تاوان و هه‌ڵسوكه‌وتی ناو زیندانه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ربڕی.
خه‌ڵك و چین و توێژی جیاوازی له‌هه‌ریه‌ك له‌و شارانه به‌شدارییان كرد، دروشمی ده‌ستییان ئه‌مه بوو، 'ئه‌شكه‌نجه‌دان تاوانه، بێ ده‌نگی هاوبه‌شییه".
ئاوات جه‌مال، به‌پرسی راگه‌یاندنی رێكخراوی 17ی شوبات، كه سه‌رپه‌رشتی چالاكییه‌كانی كرد وتی كه له له‌نده‌نی پایته‌ختی به‌ریتانیا له به‌رده‌م نوێنه‌رایه‌تی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كۆبوونهتهوهوه و نیگه‌رانی ئه‌وه‌یان گه‌یاندووه، كه له زیندانه‌كانی هه‌رێمی كوردستان، به گوێره‌ی پرنسیبه‌كانی مافی مرۆڤ مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ زیندانی ناكرێ.
له‌م دواییانه‌دا، ژماره‌یه‌ك ده‌ستگیركردن روویانداوه له هه‌رێمی كوردستان، له‌وانه ده‌ستگیركردنی رۆژنامه‌نووس له دهۆك و سلێمانی، ئازاردانی ناو زیندانی چالاكوانی سیاسی و پاسه‌وان و پێشمه‌رگه له سلێمانی و هه‌ولێر، ئه‌و هۆكارانه بوون به هه‌وێنی ئه‌و چالاكییه به‌رفراوانه‌ی رێكخراوه‌كه له پێنج شاری به‌ریتانیا.
وه‌ك به‌رپرسی راگه‌یاندنی رێكخراوه‌كه روونی كرده‌وه له چالاكییه‌كه‌یاندا، داوایان كردووه رێكخراوه‌كانی تایبه‌ت به ماف و حكومه‌تی به‌ریتانیا بێده‌نگ نه‌بن، وه به‌دواداچوون بكه‌ن بۆ ئه‌و پێشیلكاریانهی له‌ناو زیندانه‌كانی هه‌رێمی كوردستان، له‌لایه‌ن كادر و هێزی حیزبی سه‌ر به پارتی و یه‌كێتی ئه‌نجام ده‌درێ له مامه‌ڵه‌ی نادروست له‌گه‌ڵ زیندانییه‌كان، وه له كاتی دادگاییكردن زیندانییه‌كان یان كه‌سوكاریان بۆ رای گشتی دانیان پێدا ناوه، لێیان دراوه و به‌زۆر دانپێدانیان لێ وه‌رگیراوه.
PM:06:28:10/06/2026
ئه‌م بابه‌ته 184
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت