قوباد تاڵه‌بانی: ده‌رفه‌تێكی باش هاتووه‌ته ئاراوه بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی نێوان هه‌رێم و به‌غدا
وێستگه‌نیوز –
جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان له میانی پێشوازیكردنی له كونسوڵی گشتیی كۆماری ئیسلامیی ئێران له هه‌ولێر به پێویستی زانی دانووستانه‌كانی نێوان لایه‌نه‌كان بۆ پێكهێنانی حكومه‌تێك له هه‌رێم له‌سه‌ر بنه‌مای هاوبه‌شیی راسته‌قینه ده‌ست پێ بكاته‌وه، وتیشی: "ده‌رفه‌تێكی باش هاتووه‌ته ئاراوه بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی نێوان هه‌رێم و به‌غدا".
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه قوباد تاڵه‌بانی، جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان پێشوازیكرد له فه‌رامه‌رز ئه‌سه‌دی، كونسوڵی گشتیی كۆماری ئیسلامیی ئێران له هه‌ولێر و له‌باره‌ی چه‌ند پرسێكی جێی بایه‌خی هه‌ردوولا ئاڵوگۆڕی بێروڕایان كرد.
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێكی نووسینگه‌كه‌ی، له ته‌وه‌رێكی كۆبوونه‌وه‌كه‌دا باس له دواین پێشهاته‌كانی ناوچه‌كه كرا. له‌مباره‌یه‌وه جێگری سه‌رۆك وه‌زیران هیوای خواست دانووستانه‌كانی نێوان ئه‌مریكا و ئێران به ده‌ره‌نجامێكی دڵخواز بۆ هه‌موو لایه‌ك بگات و ئاشتی و سه‌قامگیری هه‌میشه‌یی لێ بكه‌وێته‌وه.
سه‌باره‌ت به دۆخی عێراق و پێكهاتنی حكومه‌تی نوێی عێراق، قوباد تاڵه‌بانی گه‌شبینی خۆی ده‌ربڕی به‌وه‌ی ده‌رفه‌تێكی باش هاتووه‌ته ئاراوه بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی نێوان هه‌رێم و به‌غدا و جه‌ختیكرده‌وه له‌وه‌ی پێویسته له‌م قۆناغه‌دا هه‌رێم و به‌غدا پێكه‌وه هاوكار و هه‌ماهه‌نگ بن و كاربكه‌ن بۆ گه‌شه‌پێدانی ئابووری و باشتركردنی دۆخی خزمه‌تگوزاری و ژیان و گوزه‌رانی هاوڵاتییان.
له ته‌وه‌رێكی دیكه‌دا باس له دۆخی سیاسی ناوخۆی هه‌رێمی كوردستان كرا. له‌مباره‌یه‌شه‌وه جێگری سه‌رۆكوه‌زیران جه‌ختیكرده‌وه له‌سه‌ر زیاتركردنی هه‌وڵه‌كان بۆ كۆتاییهێنان به‌و چه‌قبه‌ستووییه‌ی ئێستا هه‌یه و به پێویستی زانی دانووستانه‌كانی نێوان لایه‌نه‌كان بۆ پێكهێنانی حكومه‌تێك له‌سه‌ر بنه‌مای هاوبه‌شیی راسته‌قینه ده‌ست پێ بكاته‌وه.
PM:05:57:10/06/2026
ئه‌م بابه‌ته 300
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت