سه‌رۆك كۆمار: عێراق كار ده‌كات بۆ په‌ره‌پێدانی تواناكانی تا ببێته وڵاتێكی ڕاكێشه‌ر بۆ وه‌به‌رهێنانه‌كان
وێستگه‌نیوز –
سه‌رۆك كۆماری عێراق له وتارێكدا له كۆڕبه‌ندی ئابووریی دێڵفی رایگه‌یاند كه عێراق كار ده‌كات بۆ په‌ره‌پێدانی تواناكانی تا ببێته وڵاتێكی ڕاكێشه‌ر بۆ پرۆژه و وه‌به‌رهێنانه‌كان، ده‌شڵێت: "هه‌مه‌جۆركردنی ئابووری و بنبڕكردنی گه‌نده‌ڵی ئه‌ركێكی له‌پێشینه‌ی نیشتمانییه".
ئه‌مڕۆ شه‌ممه نزار ئامێدی سه‌رۆك كۆماری عێراق به‌شداریی له كاره‌كانی خولی دووه‌می كۆڕبه‌ندی ئابووریی دێڵفی كرد كه به به‌شداری ژماره‌یه‌ك له به‌رپرسان و كه‌سایه‌تییه‌كان و دیپلۆماتكاران و ئابووریناسانی عێراق و وڵاتانی ناوچه‌كه و عه‌ره‌بی و بیانی له سلێمانی به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
له كۆڕبه‌نده‌كه‌دا سه‌رۆك كۆمار وتارێكی پێشكه‌ش كرد و تێیدا جه‌ختی كرده‌وه كه: *كۆڕبه‌نده‌كه له ماوه‌یه‌كی كورتدا بووه‌ته سه‌كۆیه‌كی زیندوو بۆ گفتوگۆ له نێوان سه‌ركرده سیاسی و ئابووری و هزرییه‌كان له سه‌رتاسه‌ری جیهانه‌وه.
* سه‌ركه‌وتنی كۆڕبه‌نده‌كه ڕه‌نگدانه‌وه‌ی گه‌شه‌سه‌ندنی تێگه‌یشتنی نێوده‌وڵه‌تییه بۆ ئه‌و ڕۆڵه‌ی كه عێراق ده‌توانێت بیگێڕێت له بنیاتنانی پردی گفتوگۆ و به‌هێزكردنی لێكتێگه‌یشتن له نێوان كۆمه‌ڵگاكاندا، به جۆرێك كه یارمه‌تیده‌ر بێت له پشتگیریكردنی ده‌رفه‌ته‌كانی گه‌شه‌كردن و سه‌قامگیری و یه‌كگرتوویی ناوچه‌یی.
*عێراق كار ده‌كات بۆ په‌ره‌پێدانی تواناكانی تا ببێته وڵاتێكی ڕاكێشه‌ر بۆ پڕۆژه و وه‌به‌رهێنانه‌كان.
*دیارترین ئه‌و ئاڵنگاریانه‌ی له ئێستادا ڕووبه‌ڕووی وڵات ده‌بنه‌وه بریتین له: هه‌مه‌جۆركردنی سه‌رچاوه‌كانی داهات، كۆتاییهێنان به پشتبه‌ستن به سیسته‌می
تاكه سه‌رچاوه‌یی، هاندانی وه‌به‌رهێنان، جگه له گه‌مارۆدانی مۆڵگه‌كانی گه‌نده‌ڵی و بنبڕكردنیان به ئازایه‌تی و به‌بێ دوودڵی.
*ده‌ستخۆشی له‌و هه‌نگاوانه ده‌كه‌م كه هه‌ندێك له گرووپه چه‌كداره‌كان بۆ پشتگیریكردن له سنوورداركردنی چه‌ك له ده‌ستی ده‌وڵه‌تدا گرتوویانه‌ته به‌ر
ئه‌مه‌ش ده‌قی وتاره‌كه‌ی سه‌رۆك كۆماره:
به ناوی خوای به‌خشنده و میهره‌بان
خوشك و برایانی به‌ڕێز
ئاماده‌بوانی هێژا هه‌ر یه‌كه و به‌پێگه‌ی خۆی
سڵاوی خواتان لێ بێت
گرنگه كه لێره پێكه‌وه بین، له خولی دووه‌می كۆڕبه‌ندی (دێڵفی سلێمانی).
سوپاس بۆ ئه‌م بانگهێشته ڕێزداره بۆ به‌شداریكردن و قسه‌كردن له‌م دانیشتنه‌ی كاره‌كانی كۆڕبه‌نده‌كه‌دا، كه له ماوه‌یه‌كی كورتدا سه‌كۆیه‌كی زیندووی بۆ گفتوگۆكانی نێوان سه‌ركرده سیاسی، ئابووری و هزرییه‌كان له ناوچه جیاجیاكانی جیهانه‌وه خوڵقاندووه.
سوپاس بۆ سلێمانی بۆ میوانداریكردنی ئه‌م كۆڕه نێوده‌وڵه‌تییه بۆ ساڵی دووه‌م له‌سه‌ریه‌ك.
سه‌ركه‌وتنی ئه‌م كۆڕبه‌نده دووپاتكردنه‌وه‌یه‌كی دیكه‌ی ئه‌و تێگه‌یشتنه نێوده‌وڵه‌تییه گه‌شه‌سه‌ندووه‌یه بۆ ئه‌و ڕۆڵه‌ی كه عێراق ده‌توانێت بیگێڕێت له بنیاتنان و په‌ره‌پێدانی پردی گفتوگۆكان، هه‌روه‌ها له به‌هێزكردنی لێكتێگه‌یشتنی نێوان كۆمه‌ڵگاكان و كه‌مكردنه‌وه‌ی مه‌ودای نێوان ده‌وڵه‌تان، به‌تایبه‌تی له ناوچه‌كه‌ماندا كه هێشتا ڕووبه‌ڕووی چه‌ندین مه‌ترسی و ته‌حه‌دا ده‌بێته‌وه، له كاتێكدا زۆرێك له گه‌لان و سه‌ركرده‌كانی ته‌مای به‌هێزكردنی ده‌رفه‌ته‌كانی گه‌شه‌كردن، سه‌قامگیری و یه‌كگرتنیان هه‌یه.
عێراق كار ده‌كات بۆ په‌ره‌پێدانی تواناكانی تا ببێته ده‌وڵه‌تێكی ڕاكێشه‌ر بۆ پڕۆژه و وه‌به‌رهێنانه‌كان، له‌م چوارچێوه‌یه‌شدا حكومه‌تی عێراق كار ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ی وڵات ببێته ناوچه‌یه‌كی ڕاكێشه‌ری ئارام و دڵنیاكه‌ره‌وه بۆ كۆمپانیاكان و سه‌رمایه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان.
له‌و بواره‌دا، به پێزانینه‌وه ده‌ستخۆشیمان له بڕیاره‌كانی ژماره‌یه‌ك له گرووپه چه‌كداره‌كان كرد كه ده‌سپێشخه‌رییان كرد بۆ هاوكاری له‌وه‌ی ته‌نها ده‌وڵه‌ت خاوه‌نی چه‌ك بێت، هێشتاش هه‌وڵه‌كان له لێكتێگه‌یشتندا به‌رده‌وامن به مه‌به‌ستی داماڵینی چه‌ك به‌و جۆره‌ی كه ئاسایش و سه‌قامگیری وڵات به‌هێز بكات و به‌شدار بێت له بنیاتنان و ئاوه‌دانكردنه‌وه.
ئه‌مه له كاتێكدا ڕووده‌دات كه جیهان، و به‌تایبه‌ت ناوچه‌كه‌مان، به‌ده‌ست كۆمه‌ڵێك ئاڵۆزی جیۆپۆلیتیكی و ئابوورییه‌وه ده‌ناڵێنێت كه ده‌كرێت مه‌ترسی بێپێشینه بۆ سه‌ر ئاسایش و سه‌قامگیری جیهان دروست بكه‌ن.
له چوارچێوه‌ی ئه‌وه‌ی له عێراقدا بڕوامان پێیه‌تی و كاری بۆ ده‌كه‌ین، د‌رك به‌وه ده‌كه‌ین كه سه‌قامگیری چیتر ته‌نها ئامانجێكی ناوخۆیی نییه، به‌ڵكو بووه‌ته مه‌رجێكی بنه‌ڕه‌تی بۆ گه‌شه‌پێدانی ناوخۆیی، ناوچه‌یی و جیهانی.
ئه‌مه‌ش گرنگی گفتوگۆیه‌كی كرداری و به‌رهه‌مدار دوپات ده‌كاته‌وه، كه ده‌توانێت به‌شدار بێت له چاره‌سه‌ركردنی ته‌حه‌داكان و ڕێگریكردن له مه‌ترسییه په‌ره‌سه‌ندووه‌كان.
له عێراقدا د‌رك به‌وه ده‌كه‌ین كه ئه‌و ته‌حه‌دایانه‌ی ڕووبه‌ڕووی وڵاته‌كه‌مان ده‌بنه‌وه، نابێت ببنه ڕێگر له‌به‌رده‌م گه‌شه‌پێدانی خۆشگوزه‌رانی گه‌ل و وه‌ڵامدانه‌وه‌ی ئه‌و بژاردانه‌ی كه ده‌رفه‌ته‌كانی گه‌شه‌سه‌ندن زیاد ده‌كه‌ن. ئه‌مه‌ش حكومه‌ت ده‌خاته به‌رده‌م ئاڵنگاری جددی، به‌ڵام تێپه‌ڕاندنیان گونجاو و مومكینه.
له پێشه‌نگی ئه‌م ئالنگاریانه‌دا، كێشه‌كانی دارایی و ئابووری ده‌رده‌كه‌ون، لێره‌دا گرنگی كاركردن بۆ په‌ره‌پێدان و هه‌مه‌جۆركردنی سه‌رچاوه‌كانی داهات و كۆتاییهێنان به سیسته‌می یه‌ك سارچاوه‌یی و هاندانی ده‌رفه‌ته‌كانی وه‌به‌رهێنان و چه‌سپاندنی ژینگه‌یه‌كی ئارامی هانده‌ر بۆ وه‌به‌رهێنان دووپات ده‌بێته‌وه، له‌گه‌ڵ گه‌مارۆدانی مۆڵگه‌كانی گه‌نده‌ڵی و بنبڕكردنیان به ئازایه‌تی و به‌بێ دوودڵی و بێ سڵكردنه‌وه.
ئه‌مه ئه‌و شته‌یه كه هیوای بۆ ده‌خوازین و كاری بۆ ده‌كه‌ین تاوه‌كو هه‌وڵه‌كانی ده‌سه‌ڵاتی جێبه‌جێكردن و یاسادانان و دادوه‌ری بۆی یه‌كبخه‌ین.
به‌ڕێزان...
وتاره‌كه‌م كۆتایی پێده‌هێنم به هیوای سه‌ركه‌وتنی زیاتر بۆ كاره‌كانی ئه‌م خوله‌ی دووه‌می كۆڕبه‌ندی دێڵفی سلێمانی.
گه‌رمترین هیوای سه‌ركه‌وتن بۆ ده‌رفه‌تی زیاتری ئاشتی و گه‌شه‌پێدان و هاوكاری له نێوان نه‌ته‌وه‌كاندا.
و السلام علیكم ورحمه الله وبركاته
PM:03:30:06/06/2026
ئه‌م بابه‌ته 348
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت