کەشناسیی هەرێمی کوردستان: پلەکانی گەرما زیاتر بەرزدەبنەوە
وێستگەنیوز-
بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی هەرێمی کوردستان رەوشی کەشوهەوای 48 کاتژمێری داهاتووی بڵاوکردەوە.
کەشناسیی هەرێمی کوردستان راگەیاند، "ئەمڕۆ یەکشەممە 31ی ئایاری 2026، ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت, ناوچە شاخاوییەکان نیمچە هەور دەبێت، خێراى با لەسەرخۆ (10-15) کم/لە کاتژمێرێکدا هەندێ کاتی دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ زیاد دەکات بۆ سەرووی (20-30)کم لە کاتژمێرێکدا لە سنووری پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە و ئاراستەی با لە گۆڕان دەبێت، هەروەها پلەکانی گەرما کەمێک بەرزدەبێتەوە".
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:
هەولێر: 31 پلەی سیلیزی
پیرمام: 27 پلەی سیلیزی
سۆران: 30 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران: 21 پلەی سیلیزی
سلێمانی: 29 پلەی سیلیزی
چەمچەماڵ: 31 پلەی سیلیزی
دهۆک: 31 پلەی سیلیزی
زاخۆ: 31 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە: 32 پلەی سیلیزی
گەرمیان: 37 پلەی سیلیزی
ئاماژە بەوەکراوە، "سبەی دووشەممە 1ی حوزەیرانی 2026، ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت ناوچە شاخاوییەکان نیمچە هەور دەبێت و خێرایی با لەسەرخۆ دەبێت، هەروەها پلەکانی گەرما کەمێک بەرز دەبێتەوە بەراورد بە پلەکانی ئەمڕۆ".
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:
هەولێر: 32 پلەی سیلیزی
پیرمام: 28 پلەی سیلیزی
سۆران: 31 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران: 22 پلەی سیلیزی
سلێمانی: 30 پلەی سیلیزی
چەمچەماڵ: 32 پلەی سیلیزی
دهۆک: 31 پلەی سیلیزی
زاخۆ: 32 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە: 33 پلەی سیلیزی
گەرمیان: 37 پلەی سیلیزی
AM:10:16:31/05/2026
ئهم بابهته 16
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت