داهاتی نانەوتی هەرێم خرایە سەر هەژماری بانکی وەزارەتی دارایی عێراق


وێستگەنیوز-

بە پێی راگەیاندنی وەزارەتی دارایی و ئابوری، داهاتی نانەوتی هەرێم بۆ مانگی ئایار خرایە سەر هەژماری بانکی وەزارەتی دارایی عێراق.

بەپێی راگەیەنراوەکە ئەمرۆ دووشەممە 25ی ئایاری2026 لەسەر بڕیاری وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان، بڕی (50,000,000,000) پەنجا ملیار دینار وەک داهاتی نانەوتی هەرێم بۆ مانگی ئایار بەشێوەی کاش خرایە سەر هەژماری بانکی وەزارەتی دارایی حکومەتی فیدراڵ لە لقی هەولێری بانکی ناوەندی عێراق.


AM:09:44:25/05/2026


ئه‌م بابه‌ته 44 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو