خالید عەزیزی: چاوەڕوانی دۆخەکە دەکەین و بەپێی دۆخەکە هەڵوێست وەردەگرین


وێستگەنیوز-

وتەبێژی حزبی دیموكراتی كوردستانی ئێران رایدەگەیەنێت، شەڕی ئێران لەگەڵ ئەمریکا و ئیسرائیل شەڕی ئەوان نییە، ئاماژە بەوەشدەکات، گۆڕانكاری لە ئێران لە تارانەوە دێتە ئاراوە.


خالید عەزیزی، وتەبێژی حزبی دیموكراتی كوردستانی ئێران بە دەنگی ئەمریکای راگەیاندووە، "چوونەوە ناوخۆی كوردستانی ئێران ئێستا لە بەرنامەماندا نییە، ئەگەر بە مەبەستی نیزامی پێشمەرگەكانمان بنێرینەوە كوردستانی ئێران، ئەگەر بەشێوەی یاسایی و گۆڕانكاری بێت باشترە".

ئاماژەی بەوەکردووە، "گۆڕانكاری لە ئێران لە تارانەوە دێتە ئاراوە، ئەمەش پەیوەندی بە گۆڕانكارییە سیاسییەكانەوە هەیە لە تاران".

خالید عەزیزی وتویەتی، "ئێمە بەرهەمی ئەوشەڕەی ئێستا نین و بەرهەمی رابردوویەكی دوورودرێژ لە خەبات و تێكۆشانداین، هەروەها لە ئێستادا زۆر شت ناڕونە".

جەختی لەوەشکردووەتەوە، "چاوەڕوانی دۆخەکە دەکەین و بەپێی دۆخەکە هەڵوێست وەردەگرین، چونکە ئەم شەڕە شەڕی ئێمە نییە، ئەو شەڕە شەڕی ئەمریكا و ئیسرائیلە بەرامبەر بە ئێران، ئەوان ئەجێندا و سیاسەتی خۆیان هەبوو".


PM:08:16:21/05/2026


ئه‌م بابه‌ته 296 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت