تۆڕی هاوپەیمانی 19: نیگەرانین لە فەرامۆشكردنی چارەنووسی هاوسەر و پاسەوانەکەی سەرۆکی حزبی کڵپە
وێستگەنیوز-
تۆڕی هاوپەیمانی 19 نیگەرانە لە فەرامۆشكردنی چارەنووسی دوو هاوڵاتی كە نزیكییان لەگەڵ سەرۆكی حزبێك هەیە، داوا لە لایەنی پەیوەندیدار بەم كەیسە دەكات، رێگە بدەن پارێزەرەكەیان بیانبینێت و ئەو تۆمەتانەی رووبەروویان كراوەتە ئاشكرا بێت.
ئێوارەی رۆژی سێشەممە 17ی ئایاری 2026، لە گەرەكی راپەڕینی شاری سلێمانی، هێزێكی ئەمنی هەڵدەكەوتنە سەر ماڵی سەرۆكی حزبی كڵپەی نیشتمانی كوردستان كارۆخ سەید رزگار، هێزەكە هاوسەرەكەی (بەهار محەمەد) و براكەی ( ئەحمەد فەتاح ) دەستگیر دەكەن، دەیبەن بۆ شوێنێكی نادیار.
ئەمڕۆ 21ی ئایاری 2026، كاروخ سەید رزگار بە تۆڕی 19ی راگەیاند، "كاتێك بەم رووداوەم زانی كە مۆبایلەكانیان داخرابوو، درواسێ ئاگاداریان كردین كە هێزێكی ئەمنی هاتوون دەستگیریان كردوون كیسەیان كردۆتە سەریان بردوویانن".
تۆڕی 19 بەدواچوونی بۆ كەیسی گیراوەكان كرد، هەرچەند تا ئێستا هیچ لایەنێكی بەرپرس پێمان ناڵێن لە كام زیندانن و لە كام بەشەی هێزە ئەمنییەكاننم بەڵام تۆمەتی "سیخوڕی"یان خراوتە پاڵ.
كاروخ سەید رزگار ئەو زانیارییە بەتەواوەتی رەتدەكاتەوە دەڵێت، "ژنی ماڵ كە سەرقاڵی بەخێوكردنی سێ منداڵ بێت پەیوەندی كۆمەڵایەتی نەبێت، لە هیچ دەزگایەكی رەسمی كار نەكات، مەگەر جاسوسی بەسەر مناڵەكانەوە كردبێت".
پێشتر لە 7ی تشرینی دووەمی 2025 كارۆخ سەید رزگار بە تۆڕی19ی راگەیاند، "بە شەو چەند چەكدارێك هەڵیانكوتاوەتە سەرماڵەكەم لە پڕۆژەی كانی سیتی خێزانی و یەكێك لە پاسەوانەكانی براون بۆ ئاسایش بە مەبەستی لێكۆڵینەوە".
تۆڕی هاوپەیمانی 19 نیگەرانە لە فەرامۆشكردنی چارەنووسی دوو هاوڵاتی كە نزیكییان لەگەڵ سەرۆكی حزبی كڵپەی نیشتمانی هەیە، داوا لە لایەنی پەیوەندیدار بەم كەیسە دەكات، رێگە بدەن پارێزەرەكەیان بیانبینێت و ئەو تۆمەتەتانەی رووبەروویان كراوەتە ئاشكرا بێت.
حزبی كڵپەی نیشتیمانی كوردستان لەساڵی 5ی كانونی یەكەمی 2020 لە شاری هەولێر دامەزراوە بەوتەی سەرۆكی حزبەكە پاش فشاری پارتی بۆسەر حزبەكە ئۆفیسیان هێناوەتە شاری سلێمانی و ئەمە دووهەمین جارە هەڵدەكوتنەسەر ماڵی ئەو سەرۆك حزبە لە شاری سلێمانی.
PM:04:42:21/05/2026
ئهم بابهته 320
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت