دۆسیەی ژن و پاسەوانەکەی سەرۆکی حیزبی کڵپە "پەیوەندی بەکاری سیخوڕییەوە" هەیە
وێستگەنیوز -
سەرۆکی حیزبی کڵپە،
کارۆخ سەید ڕزگار بەوێستگەنیوزی ڕاگەیاند کە ماوەی هەشت ڕۆژە پاسەوان و هاوسەرەکەیان
لەسلێمانی دەستگیرکردووە بەبێ هیچ هۆکارێک .
کارۆخ سەید ڕزگار سەرۆکی
حیزبی کڵپە کە لەیەکێتی نیشتیمانی کوردستانەوە نزیک بوو، بەوێستگەنیوزی ڕاگەیاند کە
ماوەی هەشت ڕۆژە هاوسەرو پاسەوانێکی لەئۆپەراسێۆنەکانی شاری سلێمانی دەستگیکراون بەبێ
هیچ هۆکارێک .
وێستگەنیوز بەدواداچوونی
بۆ ئەم دەستگیرکردنە کرد سەرچاوەیەکی ئاگادار پێی ڕاگەیاند "ئەو مەلەفە مەلەفێکی
سیخوڕییە بۆ وڵاتێکی دراوسێ".
سەرچاوە ئاگادارەکە بەوێستگەنیوزی
وت "بەپێی یاسا مامەڵەیان لەگەڵ دەکرێت و ڕوبەڕوی دادگا دەکرێنەوە".
کارۆخ سەید ڕزگار، بۆ
وێستگەنیوزی ڕونکردەوە کە لەدەرەوەی وڵات دەژی پێش ئەم دەستگیرکردنە ماوەی سێ مانگ
لەهەرێمی کوردستان بووەو بەهیچ جۆرێک بابەتی وا لەئارادا نەبووە، بەڵام کە گەڕاوەتەوە
پاسەوانی هاوسەرەکەی لەسلێمانی دەستگیرکراوە.
سەرچاوە ئاگادارەکە وتی
: کارۆخ ناوی نهێنییەتی سەرپەرشتی کۆمەڵێک سیخوڕی کردووەو ئێستا هەڵهاتووە بۆ دەرەوەی
وڵات .
پێشتر کارۆخ سکرتێری نەجمەدین
کەریم بووە لەکاتی بەڕێوبردنی پۆستی پارێزگاری کەرکوک لە ساڵی 2016دا.
PM:02:22:21/05/2026
ئهم بابهته 116
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت