لیستی موچە رادەستی دارایی عێراق كرا
وێستگەنیوز-
ئەمرۆ لیستی موچەی مانگی ئایاری فەرمانبەران و موچەخۆرانی هەرێمی
بۆ فەرمانگەی ژمێریاریی وەزارەتی دارایی عێراق رەوانە کرا.
ئەمڕۆ پێنجشەممە 21ی
ئایاری 2026 لیستی
موچەی مانگی ئایاری فەرمانبەران و موچەخۆرانی هەرێم و ڕاپۆرتی تەرازووی پێداچوونەوەی
مانگی نیسان لەلایەن تیمی تەکنیکیی وەزارەتی دارایی و ئابوریی هەرێمی کوردستانەوە
رادەستی فەرمانگەی ژمێریاریی وەزارەتی دارایی حکوومەتیی فیدراڵ کران.
بەپێی زانیارییەکانی وێستگەنیوز، تیمەکە چەند نوسراوێکیان
ئامادەکردووە بۆ بابەتی تەمویلکردنی موچە و تیمەکە لە بەغدا دەمێننەوە.
دوێنێ وەزیری دارایی عێراقی فیدڕاڵ فەرمانگەی ژمێریاری وەزارەتی
دارایی ڕاسپارد ڕۆژی هەینی و شەممە دەوام بکەن، تاوەکوو گرەنتی دابەشکردنی موچەی فەرمانبەران
و خانەنشینان پێش جەژن بکرێت.
AM:10:04:21/05/2026
ئهم بابهته 340
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت