فازڵ میرانی: كه‌س ئه‌م دۆخه‌ی پێ خۆش نییه كه له هه‌رێم هه‌یه
وێستگه‌نیوز –
به‌رپرسی ده‌سته‌ی كارگێڕی مه‌كته‌بی سیاسیی پارتی دیموكراتی كوردستان رایگه‌یاند كه كه‌س ئه‌م دۆخه‌ی پێ خۆش نییه كه له هه‌رێم هه‌یه، ده‌شڵێت: "ئه‌وه‌ی ده‌زانرێت هه‌مووی ناوترێت و ئه‌وه‌شی ده‌وترێت هه‌مووی راست نییه".
فازڵ میرانی به‌رپرسی ده‌سته‌ی كارگێڕی مه‌كته‌بی سیاسیی پارتی دیموكراتی كوردستان بۆ رۆژنامه‌نووسان:
*به زار و به‌دڵ هه‌موومان خه‌می میلله‌تی خۆمانه.
* كه‌س ئه‌م دۆخه‌ی پێ خۆش نییه كه له هه‌رێم هه‌یه.
* نه میلـله‌ت و نهحزبهكانیش ئه‌م دۆخه‌یان پێ خۆش نییه.
* جارێ دۆخه‌كه تووشی چه‌قبه‌ستووی بووه به‌ڵام ئه‌گه‌ر ئیراده هه‌بێت چاره‌سه‌ر ده‌بێت.
* رێگایه‌ك بۆ ئه‌م چه‌قبه‌ستووییه‌ی هه‌رێمی كوردستان ده‌دۆزینه‌وه.
*ئه‌وه‌ی ده‌زانرێت هه‌مووی ناوترێت و ئه‌وه‌شی ده‌وترێت هه‌مووی راست نییه.
*ئێمه و برایانی یه‌كگرتوو له‌وانه‌یه بۆچوونی جیاوازمان هه‌بێت له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته، به‌ڵام موشتهرهكاتی زۆریشیمان هه‌یه له‌پێناوی پاراستی ئه‌م قه‌واره‌یه.
PM:06:02:19/05/2026
ئه‌م بابه‌ته 408
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت