شاخه‌وان عه‌بدوڵا: رێباز حه‌ملان و كاندیدانی ده‌رنه‌چوو له دادگای فیدراڵی سكاڵایان تۆمار كردووه
وێستگه‌نیوز –
سه‌رۆكی فراكسیۆنی پارتی له په‌رله‌مانی عێراق رایگه‌یاند كه كاندیدانی ده‌رنه‌چووی كابینه‌ی نوێی حكوومه‌ت سكاڵایان له دادگای فیدراڵی تۆمار كردووه و سه‌ركرده‌یه‌كی دیاری عێراقیش مه‌رجی ته‌واوكردنی كابینه‌كه به گۆڕینی ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مانه‌وه به‌ستووه‌ته‌وه.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه شاخه‌وان عه‌بدوڵا سه‌رۆكی فراكسیۆنی پارتی له په‌رله‌مانی عێراق له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند كه:
*رێباز حه‌ملان و كاندیده‌كانی دیكه‌ی پۆسته‌كانی حكومه‌ت كه ده‌رنه‌چوون، له دادگای فیدراڵی سكاڵایان له‌سه‌ر شێوازی به‌ڕێوه‌بردنی كۆبوونه‌وه‌ی په‌رله‌مان بۆ متمانه‌دان به كابینه‌ی نوێ تۆمار كردووه.
*یه‌كێك له سه‌ركرده دیاره‌كانی عێراق پێداگری له‌سه‌ر گۆڕینی ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مان ده‌كات و رایگه‌یاندووه تاوه‌كوو ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تیی ئێستای په‌رله‌مان نه‌گۆڕدرێت، رێگه نادات كابینه‌ی حكومه‌ت ته‌واو بكرێت.
رۆژی پێنجشه‌ممه‌ی رابردوو، 14ی ئایاری 2026، په‌رله‌مانی عێراق متمانه‌ی به 14 وه‌زیری كابینه‌ی عه‌لی زه‌یدی، سه‌رۆك وه‌زیرانی نوێی فیدراڵ دا؛ به‌ڵام، چه‌ند وه‌زاره‌تێك به‌تاڵ مانه‌وه و متمانه‌یان وه‌رنه‌گرت، له‌وانه‌ش وه‌زاره‌تی ئاوه‌دانكردنه‌وه و نیشته‌جێكردن كه پارتی دیموكراتی كوردستان بوو.
PM:05:02:19/05/2026
ئه‌م بابه‌ته 392
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت