مونا قه‌هوه‌چی: داوای وه‌زاره‌تمان له كابینه‌ی نوێی حكومه‌تی هه‌رێم كردووه
وێستگه‌نیوز -
سه‌رۆكی فراكسیۆنی چاكسازی و پێشكه‌وتنی توركمان له په‌رله‌مانی كوردستان رایگه‌یاند كه به فه‌رمی داوای وه‌زاره‌تیان له كابینه‌ی نوێی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كردووه، ده‌شڵێت كه هاوپه‌یمانیی نێوان یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان و جوڵانه‌وه‌ی نه‌وه‌ی نوێ بۆ "په‌كخستنی" پێكهێنانی حكومه‌تی هه‌رێم بووه.
مونا قه‌هوه‌چی، سه‌رۆكی فراكسیۆنی چاكسازی و پێشكه‌وتنی توركمان له په‌رله‌مانی كوردستان بۆ رووداو رایگه‌یاند:
*په‌ككه‌وتنی په‌رله‌مان كاریگه‌ری خراپ له‌سه‌ر قه‌واره‌ی سیاسیی هه‌رێمی كوردستان دروست ده‌كات.
*ئێمه له‌گه‌ڵ هه‌ر دهستپێشخهرییهكین كه بۆ كاراكردنه‌وه‌ی په‌رله‌مان بكرێت. ئه‌مه په‌یوه‌ندیی به پارتییه‌وه نییه.
*به فه‌رمی داوامان له شاندی دانوستاندنكاری پارتی كردووه. به‌پێی به‌ركه‌وته‌ی هه‌ڵبژاردن داوای وه‌زاره‌تمان كردووه.
*ده‌مانه‌وێت به‌شدارییه‌كی كارا بین له ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران.
*له روانگه‌ی ئێمه‌وه، هاوپه‌یمانیی نێوان یه‌كێتی و نه‌وه‌ی نوێ له پێناوی په‌كخستنی پێكهێنانی حكومه‌ت بوو.
*به‌هۆی په‌ككه‌وتنی په‌رله‌مانه‌وه كاره‌كانمان سنووردار بووه، هه‌فته‌ی دوو سێ جار سه‌ردانی په‌رله‌مان ده‌كه‌ین و له‌ڕێگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانمانه‌وه له‌گه‌ڵ وه‌زیره‌كان به‌دواداچوون بۆ كێشه و داواكارییه‌كانی خه‌ڵك ده‌كه‌ین.
PM:04:37:19/05/2026
ئه‌م بابه‌ته 224
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت