عوسمان گوڵپی بە شەش مانگ زیندان حوکم درا
وێستگەنیوز-
دادگای سلێمانی، بریاریدا بۆ ماوهی شهش مانگ مامۆستا عوسمان گوڵپی، چالاکوان و ئەندامی
دەستەی ئەنجوومەنی مامۆستایانی ناڕازی زیندانی بكات.
بە
پێی زانیارییەکانی وێستگەنیوز، ئەم بڕیارە لەسەر سکاڵای ئەیوب نیعمەت (ئارام
قادر)، سەرۆکی پێشووی هاوپەیمانی نیشتمانی بووە، دوای ئەوەی عوسمان گوڵپی لە بابەتێکی
ڕۆژنامەوانیدا وەک سیاسییەکی دۆڕاو ناوی بردبوو، کە دادگا ئەم دەستەواژەیەی بە
ناوزڕاندن لەقەڵەم داوە.
هەرچەندە پێشتر لە 29ی 7ی 2025 هەمان دادگا بڕیاری بێتاوانی
بۆ ناوبراو دەرکردبوو، بەڵام دادگای پێداچوونەوەی سلێمانی بڕیارەکەی هەڵوەشاندەوە.
سەرەڕای داوای پارێزەرەکەی بۆ مامەڵەکردن بەپێی یاسای ڕۆژنامەگەری، دادگا بەپێی
ماددەی 2ی یاسای خراپ بەکارهێنانی ئامێرەکانی پەیوەندی سزاکەی دەرکردووە.
PM:02:29:19/05/2026
ئهم بابهته 88
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت