مەسعود بارزانی لە پەیامێکدا پیرۆزبایی لە نامۆ فازڵ دەکات
وێستگەنیوز-
سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان لە لە پەیامێکی پیرۆزباییدا
لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس رایگەیاند: "پیرۆزبایی لە پاڵەوانی نێودەوڵەتی، گەنجی
قارەمان و بەتوانای کورد (نامۆ فازڵ) دەکەم، بۆ ئەو سەرکەوتنە کەم وێنەیەی کە لە
قارەمانەتیەکانی (MMA) لە ئەمەریکا
بەدەستی هێنا".
مەسعود بارزانی هەروەها دەنوسێت، "جێگای شانازی هەموو
کورد و کوردستانە و دەستخۆشی لێدەکەم و هیوای سەرکەوتن و پێشەنگبوونی بۆ دەخوازم".
بەرەبەیانی رۆژی یەکشەممە،17ـی ئایاری 2026، نامۆ فازڵ، لە یارییەکەی MMAدا لە شاری لۆسەنجلسی ویلایەتی کالیفۆرنیای
ئەمریکا، بە ئاڵای کوردستانەوە سەرکەوتنێکی گەورەی بەدەستهێنا.
AM:08:09:18/05/2026
ئهم بابهته 20
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت