پاش سێ ساڵ ئەمڕۆ یەکەم گەشتی ئاسمانی لە سلێمانی بۆ تورکیا ئەنجام دەدرێت
وێستگەنیوز-
بەشی پەیوەندییە گشتییەکان
و راگەیاندنی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی جەلال تاڵەبانی دەستپێکردنەوەی گەشتە ئاسمانییەکانی
بۆ وڵاتی تورکیا رادەگەیەنێت.
بەپێی راگەیەندراوێکی بەشی پەیوەندییە گشتییەکان و راگەیاندنی
فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی جەلال تاڵەبانی، لەسەر بنەمای ئەو خشتەیەی کە لەلایەن هێڵی
ئاسمانى عێراقییەوە بۆ فڕۆکەخانەکە نێردراوە، وا بڕیارە ئەمرۆ شەممە، 16ـی ئایاری
2026، گەشتە ئاسمانییەکان لە نێوان (سلێمانی
- ئیستانبوڵ - سلێمانی) بە فەرمی دەستپێبکاتەوە.
ئاماژەی بەوەشداوە، بە
پێی ئەو خشتەیەی دانراوە سەرەتا هەفتەی یەک گەشت لە رۆژانی شەممە کاتژمێر 3:15 خولەک
ئەنجام دەدرێت.
تورکیا لە 3ـی نیسانی
2023، ئاسمانی وڵاتەکەی بەرووی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانیدا داخست.
PM:02:21:16/05/2026
ئهم بابهته 20
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت