کەناڵ 8: بافڵ تاڵەبانی بەڵێنی بە پارتی داوە کاندیدی وەزارەتی ئاوەدانکردنەیان لەبەغدا بۆ دەردەچێنیت


وێستگەنیوز-

لە بەشێکی هەواڵیی کەناڵ 8، "هەواڵێکی دڵخۆشکەر بۆ پارتی" بڵاوکرایەوە کە بافڵ تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتی نیشتمانی کوردستان "بەڵێنی بە پارتی داوە ، ئەمجارە خۆم کاندیدی وەزارەتی ئاوەدانکردنەوەتان لەبەغدا بۆ دەردەچێنم".

بە پێی هەواڵەکە، "بافڵ تاڵەبانی بە پارتی وتوە ئەوە چەند جارە بە بێ من دەچنە پەرلەمان و دەدۆڕێن، ئەمجارە خۆم لەگەڵتاندا دەبم، بەڵێنتان دەدەم هەر کەسێکتان هێنا بۆتان دەردەچێنم".

لە هەواڵەکەدا هاتووە، سەرۆکی یەکێتی نیشتمانی کوردستان، "ئەمە لە پێناوی کورد دەکات و لە کۆبوونەوەی داهاتووی پەرلەماندا کاندیدەکەی پارتی دەردەچێنێت".

لە کۆبوونەوەی رۆژی پێنجشەممە 14ی ئایاری پەرلەمان بۆ دەنگدان بە وەزیرەکانی کابینەی عەلی زەیدی سەرۆک وەزیرانی عێراق، رێباز حەملان، کاندیدی پارتی دیموکراتی کوردستان بۆ پۆستی وەزیری ئاوەدانکردنەوە دەنگی پێویستی بە دەست نەهێنا.


 


PM:01:54:16/05/2026


ئه‌م بابه‌ته 124 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت