کەشناسیی هەرێم: ئەمشەو ئەگەری بارانبارین و هەورە تریشقە هەیە
وێستگەنیوز-
ئەمشەو هەینی 15ی ئایاری 2026، بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی هەرێمی کوردستان رێژەی بارانبارینی 12 کاتژمێری رابردووی هەندێک لە ناوچەکانی هەرێم بڵاوکردەوە کە بەمشێوەیەی خوارەوەیە:
-هەولێر دڵۆپ دڵۆپ.
-شەمامک دڵۆپ دڵۆپ.
-پیرمام 1.2 ملم.
-سلێمانی 2.8 ملم.
-چەمچەماڵ 2.0 ملم.
-دهۆک دڵۆپ دڵۆپ.
-ئاکرێ 11.6 ملم.
-بامەرنێ 0.2 ملم.
-بارزان 1.2 ملم.
-بازیان 3.0 ملم.
-حاجی ئۆمەران 2.8 ملم.
-هەڵشۆ 4.4 ملم.
-خەبات 1.0 ملم.
-سۆران 9.0 ملم.
ئاماژە بەوەکراوە، "ئەمشەو ئاسمان لە ناوچەکانی ناوەڕاستی هەرێم پەڵەهەور دەبێت و لە ناوچەکانی باکوور و ڕۆژهەڵات و باکووری رۆژهەڵات نیمچە هەور و هەندێک کات هەوری تەواو دەبێت لەگەڵ ئەگەری باران و هەورە تریشقە لەم ناوچانە تاوەکو دوای نیوەشەو".
PM:10:47:15/05/2026
ئهم بابهته 80
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت