دوو تۆمه‌تبار ویستیان چه‌ند ئۆتومبێلێك له‌گه‌راجی ماڵێكدا بدزن، به‌ڵام ده‌ستگیركران
وێستگه‌نیوز –
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی رایگه‌یاند كه مه‌فره‌زه‌كانی نوسینگه‌ی نه‌هێشتی تاوانی ڕزگاری سه‌ر به به‌شی پۆلیسی نه‌هێشتنی تاوانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیمان دوو تۆمه‌تباریان ده‌ستگیركرد كه هه‌وڵیاندابوو چه‌ند ئۆتومبیلێك له‌گه‌ڕاجی ماڵێكی چۆڵدا له‌گه‌ڕه‌كی ڕزگاری بدزن.
پۆلیسی پارێزگای سلێمانی رایگه‌یاند كه:
*هاوڵاتییه‌ك نوسینگه‌ی نه‌هێشتنی تاوانی رزگاری ئاگاداركرده‌وه كه دوو كه‌س هه‌وڵیانداوه له‌گه‌راجی ماڵه‌كه‌یاندا ئۆتومبێله‌كانیان بدزن.
*بڕیاری دادوه‌ر بۆ دۆسیه‌كه وه‌رگیراو دوای لێكۆڵینه‌وه و به‌دواداچونه‌كان، زانیاری پێویست كۆكرایه‌وه.
*توانرا له‌لایه‌ن مه‌فره‌زه‌كانی نوسینگه‌ی نه‌هێشتنی تاوانی رزگارییه‌وه دوای هه‌ڵاتنی دوو تۆمه‌تباره‌كه ده‌ستگیربكرێن.
*هه‌ردوو تۆمه‌تبار (ب. ب. ه. – ب. س. ص.)، له‌ئێستادا به‌بڕیاری دادوه‌رو به‌پێی مادده‌ی (444) له‌یاسای سزادانی عێراقی ڕاگیراون و لێكۆڵینه‌وه له‌گه‌ڵیاندا به‌رده‌وامه.
*پێشتریش له‌سه‌ر تاوانێكی هاوشێوه یه‌كێك له تۆمه‌تباره‌كان ده‌ستگیركراوه.
PM:03:09:15/05/2026
ئه‌م بابه‌ته 404
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت