کەشناسی هۆشداری دەدات: شەپۆلێکی چڕی خۆڵبارین بەڕێوەیە


وێستگەنیوز-

دەستەی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی عێراق، نوێترین زانیارییەکانی سەبارەت بە گۆڕانکارییەکانی کەشوهەوای ناوچەکە بڵاوکردەوە و هۆشدارییەکی توند دەداتە هاوڵاتییان لە نزیکبوونەوەی شەپۆلێکی چڕی خۆڵبارین.

بەپێی ڕاگەیەنراوەکەی دەستەکە، لە ڕۆژی هەینییەوە گۆڕانکارییەکی بەرچاو لە کەشوهەوادا ڕوودەدات و شەپۆلێکی چڕ و کاریگەری خۆڵبارین ڕوو لە زۆربەی ناوچەکانی وڵات دەکات، کە ئەمەش کاریگەرییەکی نەرێنی و ڕاستەوخۆی لەسەر مەودای بینین دەبێت.

لە بەشێکی دیکەی زانیارییەکاندا ئاماژە بەوە کراوە، لە کاتەکانی شەوی هەینیدا کاریگەرییەکانی ئەم شەپۆلە فراوانتر دەبێت و بەرەو ناوچەکانی دیکەی وڵات کشانی زیاتر بەخۆیەوە دەبینێت. هەروەها پێشبینی دەکرێت کاریگەرییەکانی ئەم خۆڵبارینە تا ڕۆژی شەممە لە هەردوو ناوچەی ناوەڕاست و باشووری عێراق بەردەوامیی هەبێت.

هاوکات، دەستەی کەشناسی جەختی لەوە کردووەتەوە کە بەهۆی چڕیی ئەم شەپۆلەوە، مەودای بینین بەشێوەیەکی مەترسیدار دادەبەزێت و دەگاتە کەمتر لە یەک کیلۆمەتر، ئەمەش پێویستی بە وریایی زیاتری هاوڵاتییان هەیە لە کاتی دەرچوون و هاتووچۆدا.

هاوکات بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێم کەشوهەوای 48 کاتژمیری داهاتووی راگەیاند کە بە پێی ئەو پێشبینییە ئەمڕۆ پێنجشەممە 14ی ئایاری 2026 ئاسمان پەڵە هەور بۆ نیمچە هەور دەبێت , لەگەڵ بوونی تۆزێکی سوک لە کەشدا بە تایبەتی لەسەر بەشێک لە ناوچەکانی ئیدارەی گەرمیان و ناوچە دەشتاییەکانی باشووری هەرێم کاریگەری تۆزوخۆڵ کەمێک زیاترە .

پلەکانی گەرما / کەمێک نزمتر دەبێت بەراورد بە بە تۆمارکراوی دوێنێ.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بۆ ئەمرۆ:

هەولێر : 31 پلەی سیلیزی

پیرمام : 24 پلەی سیلیزی

سۆران : 28 پلەی سیلیزی

حاجی ئۆمەران : 18 پلەی سیلیزی

سلێمانی : 28 پلەی سیلیزی

چەمچەماڵ : 30 پلەی سیلیزی

دهۆک : 28 پلەی سیلیزی

زاخۆ : 30 پلەی سیلیزی

هەڵەبجە : 30 پلەی سیلیزی

گەرمیان : 36 پلەی سیلیزی

هاوکات سبەینێ هەینی 15ی ئایار ئاسمان نیمچە هەور دەبێت لە هەندێک ناوچە دەگۆڕێت بۆ هەوری تەواو ، لە کاتەکانی بەیانی لە ناوچە شاخاوییەکانی پارێزگای دهۆک و ئیدارەی سۆران نمە باران دەبێت پاشان لە کاتەکانی دوایی نیوەڕۆ کاریگەری باران بارین زیاد دەکات بۆ زۆربەی ناوچەکەمانبە شێوەی تاوە باران و هەورە بروسکە ، لەگەڵ بەرزبوونەوەی تۆزوخۆڵ و خۆڵ باران بە تایبەتی لە سنووری پارێزگای هەولێر و دەوروبەری و سنووری ئیدارەی گەرمیان و پارێزگای کەرکوک .

پلەکانی گەرما / بە نزیکی 1 تــــا 2 پلە نزمتر دەبیت بەراورد بە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ .

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی

هەولێر : 29 پلەی سیلیزی

پیرمام : 22 پلەی سیلیزی

سۆران : 25 پلەی سیلیزی

حاجی ئۆمەران : 15 پلەی سیلیزی

سلێمانی : 27 پلەی سیلیزی

چەمچەماڵ : 29 پلەی سیلیزی

دهۆک : 26 پلەی سیلیزی

زاخۆ : 37 پلەی سیلیزی

هەڵەبجە : 29 پلەی سیلیزی

گەرمیان : 34 پلەی سیلیزی


AM:11:47:14/05/2026


ئه‌م بابه‌ته 476 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت