بە بەشداریی هەزاران قوتابی تاقیکردنەوەکانی پۆلی نۆی بنەڕەتی بەڕێوەدەچێت
وێستگەنیوز-
ئەمڕۆ پێنجشەممە، 14ـی
ئایاری 2026، پرۆسەی یەکەم تاقیکردنەوەی نیشتمانیی پۆلی نۆیەمی بنەڕەتی لە سەرانسەری
هەرێمی کوردستان دەستی پێ کرد.
پەیمان خواجە محەمەد، وتەبێژی
وەزارەتی پەروەردەی هەرێمی کوردستان لەمبارەوە رایگەیاند، 134 هەزار و 44 قوتابی بەشداریی
لە تاقیکردنەوەی نیشتمانییانی پۆلی نۆی بنەڕەتی دەکەن.
ئاماژەی بەوەش کرد، پرۆسەکە
بە شێوەیەکی رێکخراو و بە سەرکەوتوویی لە سەرانسەری هەرێم دەستی پێ کردووە.
دووشەممە، 13ـی نیسانی
2026، وەزارەتی پەروەردەی هەرێمی کوردستان، لە رێگەی بەڕێوەبەرایەتی گشتی تاقیکردنەوەکان
و ساڵنامەی خوێندن و هەموارکراوی تاقیکردنەوەکانی بۆ پۆلەکانی 9ـی بنەڕەتی و 12ـی
ئامادەیی و پەیمانگاکان بۆ ساڵی خوێندنی 2025-2026 راگەیاند.
بەپێی نووسراوی وەزارەتی
پەروەردە خشتەی تاقیکردنەوەکان بۆ پۆلەکانی 9ـی بنەڕەتی و 12ـی ئامادەیی و پەیمانگاکان
بۆ ساڵی خوێندنی 2025-2026 بەم شێوەیە.
یەکەم: تاقیکردنەوەکانی
پۆلی 9ـی بنەڕەتی 'نیشتمانی'
خولی یەکەم: لە
14-5-2026، دەستپێدەکات تا 25-5-2026 بەردەوام دەبێت.
خولی دووەم: لە
15-6-2026 دەستپێدەکات تا 30-6-2026 بەردەوام
دەبێت.
دووەم: تاقیکردنەوەکانی
پۆلی 12ـی ئامادەیی بە هەموو بەشەکانەوە
خولی یەکەم: لە
14-6-2026 دەستپێدەکات تا 8-7-2026 بەردەوام
دەبێت.
خولی دووەم: لە
11-8-2026 دەستپێدەکات تا 27-8-2026 بەردەوام
دەبێت.
سێیەم: تاقیکردنەوەکانی
کۆتایی وەرز بۆ پۆلەکانی 9 و 12
وەزارەت ئاماژەی بەوە کردووە کە کارگێڕی
قوتابخانەکان سەرپشک کراون بۆ دیاریکردنی رۆژانی تاقیکردنەوەی کۆتایی وەرزی دووەم،
بەو مەرجەی لە دوای تەواوکردنی پرۆگرامەکان بێت و ماوەی تاقیکردنەوەکان لە 4 بۆ 5
رۆژ تێنەپەڕێت.
AM:11:05:14/05/2026
ئهم بابهته 140
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت