وەزارەتی ناوخۆی هەرێم لە سزایەکی دارایی خۆش بوو


وێستگەنیوز-

وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە بڕیارێکدا لەسزای دارایی ژمارەیەک لە بازرگان و خاوەن کۆمپانیا و پێشەنگاکان بۆ ماوەی ساڵێک خۆش بوو.

لە بڕیارەکەدا هاتووە، "بە گوێرەی فەرمانی وزاری ژمارە (١٣٩٣٥ لـە ١٣-٥-٢٠٢٦)، بە واژووی بەڕێز ڕێبەر ئەحمەد وەزیری ناوخۆ، لەبەر لێکەوتەکانی بارودۆخی شەڕی نێوان ئەمریکا و ئێران بەسەر کەسابەت و گوزەرانی خەڵک و بازرگانی، ماوەی ساڵێک تۆمارکردن درێژکرایەوە بۆ ئەو بازرگان و خاوەن کۆمپانیا و پێشەنگاکانی بواری هاوردەکردن و فرۆشتنی ئۆتۆمبێل و ماتۆرسکیل کە پێش شەڕ ئۆتۆمبێل وماتۆسکیلیان هاوردە کردووە بەڵام بە هۆی دۆخی شەڕەوە لە گەراج و پێشەنگاکانیان ماوەتەوە و نەیانتوانیووە بیفرۆشن".

هەروەها نوسراوە، "ماوەی یەک ساڵ لە دەرچوونی ئەو فەرمانە بۆیان درێژ کرایەوە و هیچ سزایەکی دارایی ناکەوێتە سەریان".


AM:09:51:14/05/2026


ئه‌م بابه‌ته 520 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت