راگه‌یه‌ندراوێك له باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا ده‌رباره‌ی كۆبوونه‌وه‌كانی جۆشوا هاریس له هه‌رێم
وێستگه‌نیوز -
باڵیۆزخانه‌ی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا له به‌غدا له پلاتفۆڕمی "X" رایگه‌یاند كه:
*جۆشوا هاریس هه‌ڵسوڕێنه‌ری باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا راوێژی له‌گه‌ڵ سه‌ركرده‌كانی هه‌رێمی كوردستانی عێراق كرد بۆ پێشخستنی به‌رژه‌وه‌ندییه هاوبه‌شه‌كان بۆ پاراستنی سه‌روه‌ری عێراق و به‌ره‌وپێشبردنی سه‌قامگیری ناوچه‌كه و پته‌وكردنی په‌یوه‌ندییه ئابوورییه‌كان.
*ناوبراو پابه‌ندبوونی ئه‌مریكای دووپاتكرده‌وه بۆ پاڵپشتیكردنی عێراقێكی خاوه‌ن سه‌روه‌ری ته‌واو و سه‌قامگیر و ئاوه‌دان.
* پابه‌ندبوونی ئه‌مریكای بۆ دروستكردنی هاوبه‌شییه‌كی به‌هێز و به‌رده‌وامی ئه‌مریكا له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستانی عێراق دووپاتكرده‌وه كه سوودی به‌رجه‌سته‌ی بۆ ئه‌مریكییه‌كان و عێراقییه‌كان هه‌بێت.
*سه‌باره‌ت به وتووێژه به‌رده‌وامه‌كان ده‌رباره‌ی پێكهێنانی حكومه‌ت له عێراق، هاریس جه‌ختی له ئاماده‌یی ئه‌مریكا كرده‌وه بۆ به‌كارهێنانی ته‌واوی ئامرازه‌كانی به‌رده‌ستی بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی چالاكییه ناسه‌قامگیرییه‌كانی ئێران له عێراق له‌وكاته‌ی سه‌ركرده‌كانی عێراق كارده‌كه‌ن بۆ په‌ره‌پێدانی چوارچێوه‌یه‌كی سیاسی ته‌واو سه‌ربه‌خۆ كه توانای ئه‌وه‌ی هه‌بێت به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی عێراق بخاته پێشه‌وه.
PM:10:25:18/02/2026
ئه‌م بابه‌ته 264
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت