هیمداد شاهین: لە هەموو دونیادا ئۆپۆزسیۆن بۆئەوە سیاسەت دەکات دەسەڵات بگرێتە دەست و گۆڕانکاریی دروستبکات
وێستگەنیوز-
وتەبێژی جوڵانەوەی نەوەی نوێ رایدەگەیەنێت، لە هەموو دونیادا ئۆپۆزسیۆن بۆئەوە سیاسەت دەکات دەسەڵات بگرێتە دەست و گۆڕانکاریی دروستبکات، ئاماژە بەوەشدەکات، ئەوەی بۆ ئۆپۆزسیۆن گرنگە جێبەجێکردنی ئەو بەرنامە و بەڵێنانەیە کە بە خەڵکی داوە.
هیمداد شاهین، وتەبێژی جوڵانەوەی نەوەی نوێ رایگەیاند، "لەهەموو دونیادا ئۆپۆزسیۆن بۆئەوە سیاسەت دەکات دەسەڵات بگرێتە دەست و گۆڕانکاریی دروستبکات جا ئەگەر خۆی پێیبکرێت، ئەوە خۆی بەتەنها حکومەت دروستدەکات، ئەگەرنا بە هاوپەیمانێتیی لەگەڵ حزبەکانی تر و دروستکردنی زۆرینە، بێ گوێدانە ئەوەی کە حزبێک یان چەند حزبێک پێشتر لە دەسەڵاتدابوون یان نا".
ئاماژەی بەوەکرد، "ئەوەی بۆ ئۆپۆزسیۆن گرنگە جێبەجێکردنی ئەو بەرنامە و بەڵێنانەیە کە بە خەڵکی داوە، دەیان نمونەی لەم شێوە لە جیهاندا هەیە لە کەنەداوە بگرین تا دەگاتە وڵاتانی ئەوروپا".
PM:12:12:18/02/2026
ئهم بابهته 184
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت