کەشناسیی هەرێم: پلەکانی گەرما نزم دەبنەوە
وێستگەنیوز-
بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی هەرێمی کوردستان رەوشی کەشوهەوای 48 کاتژمێری داهاتووی بڵاوکردەوە.
کەشناسیی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، "ئەمڕۆ چوارشەممە 18ی شوباتی 2026، ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور هەندێک کات نیمچە هەور دەبێت بە گشتی ناوچە شاخاوییە بەرزەکان و ناوچە سنوورییەکان ناو بە ناو ئەگەری کەمێک نمە بارانی هەیە بە تایبەت ناوچە سنوورییەکانی سنووری پارێزگای دهۆک و بەشێک لە ئیدارەی سۆران، هەندێک کات خێرایی با چالاک دەبێت بۆ سەرووی (20)کم/کاتژمێرێکدا، هەروەها پلەکانی گەرما نزیک دەبێتەوە بەراورد بە پلەکانی دوێنێ".
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:
هەولێر: 22 پلەی سیلیزی
پیرمام: 19 پلەی سیلیزی
سۆران: 18 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران: 14 پلەی سیلیزی
سلێمانی: 21 پلەی سیلیزی
چەمچەماڵ: 22 پلەی سیلیزی
دهۆک: 21 پلەی سیلیزی
زاخۆ: 21 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە: 22 پلەی سیلیزی
گەرمیان: 23 پلەی سیلیزی
ئاماژە بەوەکراوە، "سبەى پێنجشەممە 19ی شوباتی 2026، ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت ناوچە شاخاوییەکان نیمچە هەور دەبێت، ئەگەری نمە باران لە سەر بەشێک لە ناوچەی جیاجیای شاخاوییەکان هەیە لە هەندێ کاتدا، کاریگەری بارستە هەوایەکی سارد لە ناوچە سنوورییەکان نزیک دەبێتەوە لە ئەنجامدا سبەی پێشبینی نزمبوونەوەی پلەکانی گەرما هەیە بە نزیکەی (4-6) پلەی سیلیزی".
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:
هەولێر: 17 پلەی سیلیزی
پیرمام: 15 پلەی سیلیزی
سۆران: 15 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران: 7 پلەی سیلیزی
سلێمانی: 16 پلەی سیلیزی
چەمچەماڵ: 16 پلەی سیلیزی
دهۆک: 15 پلەی سیلیزی
زاخۆ: 17 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە: 17 پلەی سیلیزی
گەرمیان: 18 پلەی سیلیزی
AM:10:51:18/02/2026
ئهم بابهته 376
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت