وەزارەتی ناوخۆ: لەمەودوا شۆفێر دەتوانێت بە مۆبایلەکەی مۆڵەتی شۆفێرییەکەی پیشانی کارمەندانی هاتووچۆی بدات
وێستگەنیوز-
وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان ئاگاداری شۆفێران دەکاتەوە و دەڵێت، "مۆڵەتی نوێێ شوفێریت بەشێوەی دیجیتاڵی لە ئەپی KRDPass ببینە".
ئەمڕۆ چوارشەممە 18ی شوباتی 2026، وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، "لە چوارچێوەی هەوڵە بەردەوامەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ بە ئەلیکترۆنییکردنی خزمەتگوزارییەکان بۆ هاوڵاتییان، ئەپڵیکەیشنی KRDPass کە لەسەر هەردوو سیستمی ئەندرۆید و ئەپڵ وەکو دەروازەی ئەلیکترۆنی هاووڵاتیانی کوردستان بەردەستە".
ئاماژە بەوەکراوە، "ئێستا هەڵگرانی مۆڵەتی نوێی شوفێری دیجیتاڵی، دەتوانن کۆپی ئەلیکترۆنی مۆڵەتەکەیان لەسەر ئەو ئەپڵیکەیشنە ببینن، هەموو وردەکارییەکانی مۆڵەتی شوفێری و کۆپییەکی دیجیتاڵی کەوتووەتە بەردەست شوفێران".
لە راگەیەندراوەکەی وەزارەتی ناوخۆی هەرێم هاتووە، "ئەپڵیکەیشنەکە بکەرەوە و وەشانی نوێی دابەزێنە (ئەپدەیتی بکە)، پاشان لە بەشی جزدان، مۆڵەتەکەت ببی".
ئەوەشخراوەتەڕوو، "لەمەولا ئەگەر مۆڵەتی نوێی شوفێریت لە لا نەبوو، لە کاتی بینینی مەفرەزەکانی پۆلیسی هاتووچۆ، دەتوانن کۆپی دیجیتاڵی مۆڵەتەکەتان لەسەر ئەپڵیکەیشنی ئاماژەبۆکراو پیشان بدەن و بێ کێشە تێپەڕبن".
AM:09:50:18/02/2026
ئهم بابهته 680
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت