راگه‌یه‌ندراوێكی ده‌رباره‌ی كۆبوونه‌وه‌كه‌ی ئه‌مڕۆی په‌رله‌مانی عێراق بڵاوكرده‌وه
وێستگه‌نیوز –
فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان له‌په‌رله‌مانی عێراق هۆشداری ده‌دات له دووباره‌بوونه‌وه‌ی ئه‌وه‌ی له دانیشتنی ئه‌مڕۆدا روویدا، ده‌شڵێت: "بابه‌تی زیادكردنی بڕگه بۆ به‌رنامه‌ی كار، پێشێلكردنی ده‌ستوور و په‌یڕه‌وی ناوخۆ و كۆده‌نگی سیاسییه".
فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان له باره‌ی كۆبوونه‌وه‌كه‌ی ئه‌مڕۆی په‌رله‌مانی عێراق راگه‌یه‌نراوێكی بڵاو كرده‌وه و تیایدا هاتووه:
*ئه‌وه‌ی له دانیشتنی ئه‌مڕۆی په‌رله‌مانی عێراق ڕوویدا له زیادكردنی بڕگه بۆ خشته‌ی كاری په‌رله‌مان، پێچه‌وانه‌ی بڕگه‌كانی ماده‌ی (37/دووه‌م)ی په‌یڕه‌وی ناوخۆی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانه.
*ئه‌مه‌ش پێشێلكارییه‌كی ئاشكرای ده‌ستوور و پێچه‌وانه‌ی كۆده‌نگی سیاسی نێوان پێكهاته‌كانه.
*ره‌تكردنه‌وه‌ی یه‌كجاره‌كی خۆمان راده‌گه‌یه‌نین له هه‌مبه‌ر ئه‌و پێشێلكارییه‌ی كه ئه‌مڕۆ له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران ڕوویداو بووه هۆی تێكدانی ڕێكه‌وتنه سیاسییه‌كان.
*ئه‌مه‌ش پێچه‌وانه‌ی پره‌نسیپی كۆده‌نگی و هاوسه‌نگییه له دانانی پۆسته باڵاكانی ده‌وڵه‌تدا.
*ناڕه‌زایی خۆمان بۆ ئه‌م شێوازه‌ی به‌ڕێوه‌بردنی دانیشتنه‌كان له‌لایه‌ن سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران ده‌رده‌بڕین و ڕه‌تی ده‌كه‌ینه‌وه و هۆشداری ده‌ده‌ین له دووباره‌بوونه‌وه‌ی.
*جه‌خت له سه‌ر ئه‌وه ده‌كه‌ینه‌وه كه بنیاتنانی ده‌وڵه‌ت به قۆرغكردنی بڕیاره‌كان و په‌راوێزخستنی مافی پێكهاته‌كانی خه‌ڵك به‌دی نایه‌ت.
لە دانیشتنی
ئەمڕۆ سێشەممەی پەرلەمانی عێراق، لەکاتی دەنگدان لەسەر زیادکردنی بڕگەی
جێگیرکردن و پەسندکردنی عەبدولئەمیر رەشید یارەڵڵا بە سوپاسالاری عێراق،
دەمەقاڵییەکی تووند لەنێوان هەیبەت حەلبووسی، سەرۆکی پەرلەمانی عێراق و
فەرهاد ئەترووشی، جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق دروستبوو.
پارتی دیموکراتی کوردستان پۆستی سوپاسالاری عێراق بە پشکی کورد دەزانێت و پێشتر لەلایەن کەسانی پارتیەوە بەڕێوەبراوە.
PM:10:57:17/02/2026
ئه‌م بابه‌ته 168
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت