ئەمڕۆ جارێکی دیکە بافڵ تاڵەبانی و شاسوار عەبدولواحید کۆدەبنەوە


وێستگەنیوز-

بڕیارە پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ سێشەممە 17ی شوباتی 2026، کاتژمێر 11:30 خولەک بافڵ تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان جارێکی دیکە سەردانی شاسوار عەبدولواحید، سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ بکاتەوە.


ئەم کۆبوونەوەیە لە چوارچێوەی هەوڵە بەردەوامەکانی هەردوو لایەنە بۆ هەماهەنگیی سیاسی لە هەرێمی کوردستان و پێکهێنانی حکومەتی نوێی هەرێم.

رۆژی 17ی کانونی دووەمی 2026، بافڵ تاڵەبانی سەردانی شاسوار عەبدولواحیدی کرد و دوای کۆبوونەوەیان لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانی هاوبەشدا بافڵ تاڵەبانی رایگەیاند، "هه‌وڵی‌ ئێمه‌ بۆ ئه‌وه‌یه‌ گوزه‌ران و ژیانی‌ خه‌ڵك چاك بكرێت، له‌گه‌ڵ‌ نه‌وه‌ی‌ نوێ فراكسیۆنه‌كانمان رێكخستووه‌"، ئاماژەی بەوەشدا، "ئه‌وه‌ی‌ نایه‌ته‌ ناو ئه‌م رێككه‌وتنه‌، رازیه‌ به‌مانه‌وه‌ی‌ ئه‌م بارودۆخه‌".

هەروەها شاسوار عەبدولواحید رایگەیاند، "حوكمڕانی‌ هه‌رێم خراپه‌ و دۆخی‌ خه‌ڵك و بازاڕ زۆر خراپه‌ و رێككه‌وتنمان له‌گه‌ڵ‌ یه‌كێتی‌ سه‌ر بگرێت، باڵانسی‌ هێز ده‌گێڕینه‌وه‌".

هەردوولاش جەختیان لەوەکردەوە، "ئەم هەنگاوەی ئێمە مەبەست لێی دژایەتیكردنی هیچ لایەنێك نییە، بەڵكو ئامانجی سەرەكیمان ئەوەیە حكومەت پێكبهێنرێت و كۆتایی بەم دۆخە بهێنرێت".


AM:09:30:17/02/2026


ئه‌م بابه‌ته 144 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت