ئه‌ندامی باندێكی ساغكردنه‌وه‌ی دراوی ته‌زویر رووبه‌ڕووی ئاسایش بووه‌وه و به‌برینداری ده‌ستگیر كرا
وێستگه‌نیوز –
ده‌زگای ئاسایشی هه‌رێم رایگه‌یاند كه له كاتی هه‌وڵدان بۆ ده‌ستگیركردنی، ئه‌ندامی باندێكی ساغكردنه‌وه‌ی دراوی ته‌زویر رووبه‌ڕووی هێزه‌كانی ئاسایش بووه‌وه، دواتر به برینداری ده‌ستگیر كرا.
ده‌زگای ئاسایشی هه‌رێم له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه:
*به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی پارێزگای سلێمانی، دوای كۆكردنه‌وه‌ی زانیاری له‌سه‌ر باندێكی ساغكردنه‌وه‌ی دراوی ته‌زویر، به‌دواداچوون و چاودێری وردی ئه‌نجام دا.
*له 2026/2/16 ئه‌ندامێكی بانده‌كه دێته شاری سلێمانی به‌مه‌به‌ستی ساغكردنه‌وه‌ی بڕی ( 40 )هه‌زار دۆلاری ئه‌مریكی.
*به‌گه‌یشتنی بۆ شاری سلێمانی له‌لایه‌ن هێزه‌كانی ئاسایش هه‌وڵی ده‌ستگیركردنی ده‌درێت.
*تۆمه‌تبار ئاماده نه‌بوو خۆی ڕاده‌ست بكات و دوای رووبه‌رووبوونه‌وه به‌برینداری ده‌ستگیركرا و ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه كرا.
*له‌ئێستادا تۆمه‌تبار به‌مادده‌ی (281 ) له‌یاسای سزادانی عێراقی ڕاگیراوه و لێكۆڵینه‌وه له دۆسییه‌كه‌ی به‌رده‌وامه.
PM:06:50:16/02/2026
ئه‌م بابه‌ته 244
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت