فارس عیسا: ھیچ گرفتێك له‌به‌رده‌م مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران نییه ئه‌گه‌ر به سیاسی نه‌كرێت
وێستگه‌نیوز -
سه‌رۆكی نوێنه‌رایه‌تی حكوومه‌تی ھه‌رێمی كوردستان له به‌غدا رایگه‌یاند كه "ھیچ گرفتێك له‌به‌رده‌م مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران نییه ئه‌گه‌ر به‌سیاسی نه‌كرێت، چونكه حكوومه‌تی ھه‌رێمی كوردستان ڕۆژانه نه‌وت ڕاده‌ست ده‌كات و مانگانه‌ش داھاتی نانه‌وتی ومیزان مراجه‌عه و لیستی مووچه ڕاده‌ستی به‌غدا ده‌كات، ده‌شڵێت: "ئه‌وان كردوویانه بهعورفێك دوای مووچه‌ی خۆیان ئه‌وكات مووچه‌ی ھه‌رێمی كوردستان خه‌رج ده‌كه‌ن".
فارس عیسا، سه‌رۆكی نوێنه‌رایه‌تی حكومه‌تی ھه‌رێمی كوردستان له به‌غدا، بۆ ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی وت: "ئه‌گه‌ر مامه‌ڵه‌ی سیاسی له‌گه‌ڵ ھه‌رێمی كوردستان نه‌كرێت ھیچ مه‌ترسییه‌ك له‌سه‌ر مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران نییه".
ئاماژه‌شی به‌وه‌دا كه "فه‌رمانبه‌رانی ھه‌رێمی كوردستانیش به‌شێكن له‌و وڵاته و ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر ھه‌رێمی كوردستان پێویسته جێبه‌جێی كردووه، كه ڕۆژانه نه‌وت ڕاده‌ستی به‌غدا ده‌كرێت و ڕێژه‌ش زیادكراوه، وه‌زاره‌تی سامانه سروشتیه‌كانیش بۆ سێ مانگی دیكه پێشبینی تواناكانی خۆی داوه‌ته به‌غدا كه چه‌ند نه‌وت راده‌ست ده‌كه‌ن، داھاتی نانه‌وتیش مانگانه ڕاده‌ستی به‌غدا ده‌كرێت و میزان مراجه‌عه و لیستی مووچه‌ش مانگانه له‌كاتی خۆی ڕه‌وانه ده‌كرێت".
وتیشی: "ئه‌گه‌ر غه‌در له ھه‌رێمی كوردستان نه‌كرێت هیچ گرفت نییه، بۆیه پێویسته وه‌كو ھاووڵاتی عێراقی حیساب بۆ ھاووڵاتییانی ھه‌رێمی كوردستان بكرێت".
فارس عیسا راشیگه‌یاند كه "له عێراق بۆته عورف تاوه‌كو ئه‌وان مووچه وه‌رنه‌گرن مووچه‌ی ھه‌رێمی كوردستان ناده‌ن، ئه‌وه‌ش جێگه‌ی داخه، بۆیه دوای مووچه‌ی به‌غدا ئه‌وه‌ی ھه‌رێمی كوردستان دابه‌ش ده‌كرێت".
PM:06:03:16/02/2026
ئه‌م بابه‌ته 244
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت