مه‌سرور بارزانی په‌یامێكی ده‌رباره‌ی رێككه‌وتنی حكومه‌تی سوریا و هه‌سه‌ده راگه‌یاند
وێستگه‌نیوز –
سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان پێشوازی له رێككه‌وتنی حكومه‌تی سوریا و هه‌سه‌ده ده‌كات و رایگه‌یاند كه "هیوادارین رێككه‌وتنه‌كه ببێته مایه‌ی ئاشتی و ئازادی زیاتر و سه‌قامگیری و پێشكه‌وتن بۆ هه‌موو سوریا به‌تایبه‌ت ناوچه كوردییه‌كان".
مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم كوردستان له په‌یامێكدا ده‌رباره‌ی رێككه‌وتنی حكومه‌تی سوریا و هه‌سه‌ده، رایگه‌یاند:
*پێشوازی له رێككه‌وتنی حكومه‌تی سوریا و هه‌سه‌ده ده‌كه‌ین.
*هیوادارین ئه‌م رێككه‌وتنه، فراوانتر بكرێت و ببێته مایه‌ی ئاشتی و ئازادی زیاتر و سه‌قامگیری و پێشكه‌وتن بۆ هه‌موو سوریا و به تایبه‌تی ناوچه كوردییه‌كان.
*ببێته سه‌ره‌تایه‌ك بۆ دابینكردنی مافه ڕه‌واكانی هه‌موو پێكهاته‌كانی سوریا و ڕێگه خۆش بكات بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی سه‌ربه‌رزانه‌ی ئاواره‌كان بۆ ماڵ و زێد و ناوچه‌كانی خۆیان.
*پشتیوانی گه‌لی كوردستان له هه‌موو جیهان و به تایبه‌تی ڕوڵی جه‌نابی سه‌رۆك بارزانی، له كۆتاییهێنان به گرژیه‌كان و گرتنه‌به‌ری ڕێگه‌ی دایه‌لۆگ بۆ چاره‌سه‌ریی بنه‌ڕه‌تی كێشه‌كان، جێگه‌ی شانازییه.
*ڕێز و پێزانینمان هه‌یه بۆ ڕۆڵی سه‌رۆك و حكومه‌ت و نوێنه‌ر و كۆنگرێسی ئه‌مه‌ریكا و وڵاتانی دۆست له كوتاییهێنان به گرژیه‌كان و پشتیوانیكردنی مافه ڕه‌واكانی هه‌موو پێكهاته‌كانی سووریا و سه‌قامگیریی له ناوچه‌كه.
PM:03:30:30/01/2026
ئه‌م بابه‌ته 100
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت