ئه‌و كه‌سه‌ی له سلێمانی هاوڵاتییه‌كی كوشت، رووبه‌ڕووی هێزه ئه‌منییه‌كان بووه‌وه و كوژرا
وێستگه‌نیوز، عومه‌ر ئه‌حمه‌د –
به‌پێی زانیارییه‌كانی په‌یامنێری وێستگه، ئه‌و كه‌سه‌ی ئه‌مڕۆ له شاری سلێمانی هاوڵاتییه‌كی له ئۆتۆمبێله‌كه‌یدا كوشت، له‌كاتی هه‌وڵدان بۆ ده‌ستگیركردنی، رووبه‌ڕووی هێزه ئه‌منییه‌كان بووه‌وه و كوژرا.
نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 5ی كانونی دووه‌می 2025، له نزیك پرۆژه‌ی نیشته‌جێبوونی شاری مامۆستایانی سلێمانی هاوڵاتییه‌ك له ئۆتۆمبێله‌كه‌یدا به فیشه‌ك كوژرا و دواتر تۆمه‌تبار هه‌ڵهات.
به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی ده‌ست په‌یامنێری وێستگه كه‌وتووه، له ئه‌نجامی به‌داواچوونی هێزه ئه‌منییه‌كان توانرا شوێنی تۆمه‌تبار ده‌ستنیشان بكرێت.
وه‌ك ئه‌وه‌ی به وێستگه گه‌یشتووه، هێزه ئه‌منییه‌كان دوای وه‌رگرتنی بڕیاری دادوه‌ر، ویستوویانه تۆمه‌تبار ده‌ستگیربكه‌ن و چوونه‌ته شوێنه‌كه‌ی و داوایان لێكردووه خۆی راده‌ست بكات، به‌ڵام رووبه‌ڕووی هێزه ئه‌منییه‌كان بووه‌ته‌وه.
په‌یامنێری وێستگه به‌پشتبه‌ستن به‌و زانیاریانه‌ی ده‌ستی كه‌وتووه، باسی له‌وه كرد كه "تۆمه‌تباره‌كه ته‌قه‌ی كردووه و كارمه‌ندێكی هێزه ئه‌منییه‌كانی برینداركردووه، دواتر رووبه‌ڕووبوونه‌وه روویداوه و له ئه‌نجامدا تۆمه‌تبار كوژرا".
به‌پێی زانیارییه‌كانی وێستگه‌نیوز، كوژاوه‌كه ناوی دارایه و بكوژه‌كه‌ش ناوی ئاراسه، هه‌ردووكیان خه‌ڵكی یه‌ك گوندن و پێشتر كێشه‌یان هه‌بووه.
PM:06:57:05/01/2026
ئه‌م بابه‌ته 2888
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت