سه‌رۆكی پارتی له‌گه‌ڵ شاندێكی حه‌ره‌كه‌ی سادیقون هه‌ماهه‌نگیی نێوان لایه‌نه سیاسییه‌كان تاووتوێ ده‌كات
وێستگه‌نیوز –
سه‌رۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان له‌گه‌ڵ شاندێكی حه‌ره‌كه‌ی سادیقونی سه‌ر به قه‌یس خه‌زعه‌لی هه‌ماهه‌نگیی نێوان لایه‌نه سیاسییه‌كان تاووتوێ ده‌كات.
باره‌گای بارزانی له راگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه كه ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 5ی كانوونی دووه‌می 2026، مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكی پارتی له پیرمام پێشوازی له شاندێكی حزبی (حركه الصادقون) به سه‌رۆكایه‌تی د. نه‌عیم عه‌بد یاسر جێگری سكرتێری گشتیی حه‌ره‌كه‌ی سادقون كرد".
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه كه "له دیداره‌كه‌دا بارودۆخی سیاسیی عێراق و هه‌نگاوه‌كانی دوای هه‌ڵبژاردن و هه‌ماهه‌نگیی نێوان لایه‌نه سیاسییه‌كان خرانه به‌ر باس و گفتوگۆ".
پێشتریش هه‌مان شاندی حه‌ره‌كه‌ی سادیقون له سلێمانی له‌گه‌ڵ بافڵ تاڵه‌بانی سه‌رۆكی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان كۆبووه‌وه و پابەندبوون بە وادەی دەستوور بۆ پێکهێنانی حکومەتی نوێی عیراق دووپاتی لەسەر کرایەوە.
PM:06:31:05/01/2026
ئه‌م بابه‌ته 432
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت