شارەوانییەکانی سنوری سلێمانی: لە هەرچ حاڵەتێكی نەخوازراودا دەتوانن پەیوەندیمان پێوە بكەن


وێستگه‌نیوز –

بەهۆی بارانبارینی بەخوڕەوە، بەدەیان ژینگەپارێز و ئامێر له سنوری پارێزگای سلێمانی خرانە حاڵەتی ئامادەباشییەوە بۆ فریاگوزاری خێرا.


بەڕێوەبەرایەتی گشتی شارەوانییەکانی سلێمانی لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، "بەشی ژینگەی بەڕێوەبەرایەتی گشتی شارەوانیەکانی سلێمانی 109 ژینگەپارێز و31 ئامێرى خستووەتە حاڵەتی ئامادەباشییەوە بۆ فریاگوزاری خێرا لە 44 شارەوانی سنوری بەڕێوەبەرایەتیەکە".

دووپاتیشیكردەوە، "تیمە فریاگوزارەکان لە هەموو شارەکان لە حاڵەتی ئامادەباشیدان بۆ چارەسەرکردنی کێشەی هاوڵاتیان و شەقام و شوێنە گشتیەکان".

داواشیان كرد، "دانیشتوانی سنوری شارەوانیەکان لە رێگەی ژمارەی شارەوانی تایبەت بە خۆیان دەتوانن لە بونی هەر حاڵەتێکی وەک لافاو و چونەژوورەوەی ئاو بۆ ماڵان یان گیرانی ئاوەڕۆ و باراوناوەکان یان هەر مەترسییەکی دیکە دەتوانن پەیوەندی بکەن بەم ژمارانەوه:

زۆنی چەمچەماڵ: 07717357580
زۆنی دوکان: 07708260606
زۆنی شارباژێر و دەربەندیخان: 07701914991
زۆنی پێنجوێن و سەیدصادق و شارەزور: 07726588245


PM:07:12:08/12/2025


ئه‌م بابه‌ته 84 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو