ئه‌نجوومه‌نی سه‌ركردایه‌تیی كۆمه‌ڵی دادگه‌ری: ئه‌وه‌ی له هه‌ڵبژاردن به‌ده‌ست هات له ئاست چاوه‌ڕوانیدا نه‌بوو
وێستگه‌نیوز –
ئه‌نجوومه‌نی سه‌ركردایه‌تیی كۆمه‌ڵی دادگه‌ری كوردستان رایگه‌یاند كه به‌رپرسیارێتیی كه‌مكردنه‌وه‌ی ده‌نگه‌كان له ئه‌ستۆ ده‌گرێت و نه‌خشه‌ی چاوبهخۆداگێڕانهوه داده‌ڕێژێت، ده‌شڵێت: "ئه‌وه‌ی له هه‌ڵبژاردن به‌ده‌ست هات له ئاست چاوه‌ڕوانی ئه‌ندامان و دڵسۆزانی كۆمه‌ڵ نه‌بوو".
ئه‌مڕۆ، به سه‌رپه‌رشتیی عه‌لی باپیر، سه‌رۆكی كۆمه‌ڵی دادگه‌ریی كوردستان، ئه‌نجوومه‌نی سه‌ركردایه‌تیی حزبه‌كه كۆبوونه‌وه‌ی ئاسایی خۆی ئه‌نجام دا.
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوی كۆبوونه‌وه‌كه، هه‌ڵسه‌نگاندنێكی ورد و هه‌مه‌لایه‌نه‌ی بۆ ئه‌نجام و ده‌رئه‌نجامه‌كانی دواهه‌مین هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی عێراق كرد و تیایدا هاتووه:
یه‌كه‌م: ئه‌نجوومه‌نی سه‌ركردایه‌تیی كۆمه‌ڵی دادگه‌ری سوپاسی ئه‌ندامان و ده‌نگده‌رانی ده‌كات كه پشتیوانیی كۆمه‌ڵ و كاندیده‌كانی بوون و هه‌وڵی شه‌و و ڕۆژیان خسته سه‌ر یه‌ك و ئه‌وه‌نده‌ی له توانایاندا بوو ئه‌نجامیان دا.
دووه‌م: ئه‌وه‌ی له هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی عێراق به‌ده‌ست هات له ئاست چاوه‌ڕوانیی ئه‌ندامان و دڵسۆزانی كۆمه‌ڵ نه‌بوو، به‌راورد به ڕابردوو ده‌نگه‌كانی كۆمه‌ڵ پاشه‌كشه‌ی كردووه. ئه‌نجوومه‌نی سه‌ركردایه‌تیی به‌رپرسیارێتیی و ئۆباڵی ئه‌نجامه‌كان ده‌خاته ئه‌ستۆی خۆی و، خۆی به به‌رپرسیار ده‌زانێت.
سێیه‌م: كۆمه‌ڵی دادگه‌ری به‌م دواییانه كۆنگره‌ی گرێ داوه و هێشتا ته‌شكیلاتی ئۆرگانه‌كانی نه‌كردووه، هه‌ر بۆیه ته‌شكیل كردن و ڕێكخستنه‌وه‌ی مه‌ڵبه‌ند و مه‌كته‌ب و ئۆرگانه‌كان به‌پێی هه‌لومه‌رجی گونجاو به هه‌نگاوی یه‌كه‌می خۆڕێكخستنه‌وه ده‌زانێت، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش سه‌ركردایه‌تی لیژنه‌یه‌كی ڕاسپارد ده‌ست به ته‌شكیلاتی ئۆرگانه‌كان بكه‌ن.
چواره‌م: پشتیوان به خودا و به ڕاوێژ و ڕاگۆڕینه‌وه و پلانی گونجاو كۆمه‌ڵ نه‌خشه‌ی چاوبهخۆداگێڕانهوه داده‌ڕێژێت، به شێوه‌یه‌ك گوڕوتینی زیاتر بداته‌وه به ئه‌ندامان و دۆستان و دڵسۆزانی.
پێنجه‌م: تایبه‌ت به نوێنه‌ره‌كه‌ی كۆمه‌ڵ له په‌رله‌مانی عێراق، بێ گومان وه‌ك هه‌میشه له خه‌می بیروباوه‌ڕ و مافی خه‌ڵك و به‌رژه‌وه‌ندیی هاووڵاتیاندا ده‌بێت. هه‌روه‌ها ئه‌نجوومه‌نی سه‌ركردایه‌تی ڕای سپارد كه هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ لایه‌نه براوه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ده‌سه‌ڵات بكات بۆ كاری هاوبه‌ش و پێكه‌وه‌یی.
PM:06:50:20/11/2025
ئه‌م بابه‌ته 160
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت