سه‌رۆكی یه‌كێتیی مامۆستایانی كوردستان: 150 هه‌زار دیناره‌كه مامۆستایانی هه‌رێم ده‌گرێته‌وه
وێستگه‌نیوز -
ئه‌حمه‌د گه‌رمیانی، سه‌رۆكی یه‌كێتیی مامۆستایانی كوردستان رایگه‌یاند كه "زیادكردنی 150 هه‌زار دینار وه‌ك ده‌رماڵه، مامۆستایانی هه‌رێمی كوردستانیش ده‌گرێته‌وه".
ئه‌حمه‌د گه‌رمیانی سه‌رۆكی یه‌كێتیی مامۆستایانی كوردستان له لێدوانێكدا ده‌ڵێت: "به‌گوێره‌ی رێنماییه‌كانی وه‌زاره‌تی دارایی عێراق، مووچه‌ی سه‌رجه‌م مامۆستایان له عێراق دابین ده‌كرێت، بۆیه له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه، زیادكردنی 150 هه‌زار دینار وه‌ك ده‌رماڵه، مامۆستایان و كارمه‌ندانی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی هه‌رێمی كوردستانیش ده‌گرێته‌وه".
وتیشی: "ئه‌گه‌ر رێككه‌وتنی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و عێراق له‌باره‌ی مووچه و نه‌وتـه‌وه وه‌ك خۆی به‌رده‌وام بێت، به‌دڵنیاییه‌وه ئه‌و پاره‌یه بۆ هه‌رێمی كوردستانیش خه‌رج ده‌كرێت".
ئاماژه‌شی به‌وه‌دا كه ده‌بووایه په‌رله‌مانتارانی كورد له كاتی هه‌مواره‌كه‌دا به نووسراو ناوی هه‌رێمیان جێگیر بكردایه.
ئه‌حمه‌د گه‌رمیانی راشیگه‌یاند كه "سه‌ردانی لایه‌نه‌كان و سه‌ندیكای مامۆستایانی عێراقمان كردووه و پشتیوانی‌یان كردووین كه له حاڵه‌تی جێبه‌جێكردندا هه‌رێمی كوردستانیش بگرێته‌وه".
بڕیاره خه‌رجكردنی ئه‌و ده‌رماڵه زیاده‌یه‌ی كه بڕه‌كه‌ی 150 هه‌زار دیناره، له‌چوارچێوه‌ی "بودجه‌ی ساڵی 2026"ـدا بۆ مامۆستایان و فه‌رمانبه‌رانی په‌روه‌رده خه‌رج بكرێت.
ئه‌م لێدوانه دوای ئه‌وه دێت كه وه‌زاره‌تی دارایی عێراق له‌ژێر فشاری ناڕه‌زایه‌تییه‌كاندا، له تانه‌دان له یاسای هه‌مواركراوی په‌روه‌رده (كه له 25-08-2025 په‌سه‌ندكراوه) پاشگه‌زبووه‌وه و بڕیاری جێبه‌جێكردنی دا.
PM:06:29:20/11/2025
ئه‌م بابه‌ته 204
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت